ئه‌مریكا ژمارا سه‌ربازێن خۆ ل عێراقێ ئاشكه‌را دكت
K24- هه‌ولێر:
دانا وایت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له عێراق تائێستاش ده‌گاته ده‌وروبه‌ری 5 هه‌زار سه‌رباز، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه له دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ئه‌ركی هێزه‌كانیان له عێراق، له هاوكاری جه‌نگییه‌وه بۆ راوێژكارى و مه‌شقی سه‌ربازی ده‌گۆڕێت.
ئه‌م قسانه‌ی وایت له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پێنتاگۆن هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، قه‌باره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناجێگیره و به‌گوێره‌ی پێویستی دۆخه‌كه، قابیلی كه‌مكردن و زیادكردنه.
سه‌باره‌ت به سووریا، دانا وایت گوتی، تائێستا ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له رۆژهه‌ڵاتی سووریا ماون نازانرێت، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌درێژایی رووباری فورات تا ده‌گاته ناحیه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌سه‌ر سنووری عێراق، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وامن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هاوبه‌شه‌كانیان له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی كردووه، بۆ رزگاركردنی دوایین پێگه‌ی ده‌ست داعش له سووریا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
