شبكة لالش الاعلامية

22 ملیۆن دەنگدەران مافێ دەنگدانێ هه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن

22 ملیۆن دەنگدەران مافێ دەنگدانێ هه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن

وشه‌:

ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگەیاند، لە پڕِۆسەی دەنگدانی سبەینێدا 22 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئاشكرایشى كرد كه‌ هەر كەسێك دووجار دەنگ بدات لە 1 بۆ 15 ساڵ زیندانی دەكرێت.

بڕیاره‌ سبه‌ى 12ی ئایار هەڵبژاردنەكانی عێراق بەرێوە بچێت كە لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 دەنگدەر هەن و 25 قەوارە بەشدارن لە چوارچێوەی 19 حزب و چوار هاوپەیمانی و دوو كاندیدی تاك، هاوكات 357 كاندید نێرن و 146 كاندید ڕەگەزی مێن كە كێبڕكێ لەسەر 46 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.

ئەوەیش لەكاتێكدایە دوێنێ پێنجشەم لە عێراق پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكان بەڕێوەچوو هاوكات لە 19 وڵاتی دنیایش دەنگدانی تایبەت دەستیپێكرد و تاكو ئێسته‌یش له‌ هه‌ندێك وڵاتى وه‌ك سوید و ئوستراڵیا و سكۆته‌له‌ندا و فیله‌ندا به‌رده‌وامى هه‌یه‌.

سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕاى گەیاند، هیچ كەسێك ناتوانێت دووجار دەنگ بدات بەو سیستەمە تازەیە، ئەگەر كەسێكیش دووجار دەنگ بدات یان زیاتر، ئەوا بەپێی یاسای ژمارە 111 و ماددەی 289 و 290 لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێت لە 1 ساڵەوە تا 15 ساڵ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌غدا دراڤێ مووچێ فەرمانبەرێن هه‌رێما كوردستانێ هنارت 

Lalish Duhok

ميرێ ئێزدييان و بەرپرسێ لقێ ئێكێ پارتى كۆم بوون

karwanhaji

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ی: پێشمەرگە ب هیچ شێوەیەكی ژ ناوچێن ئازادكری ناڤه‌كێشت هەولێر-KDP.info- جێگری فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئەو دەنگویانەی رەت كردنەوە كە گوایە دوای گرتنەوەی مووسڵ هێزی پێشمەرگە لە ناوچە تازەئازادكراوەكاندا بكشێتەوە. دەشڵێ، پێشمەرگە بە خوێن ناوچەكەیان ئازاد كردووە و بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایش، كشانەوە نییە لەو ناوچانەدا. لیوا (سەیدهەژار)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردسنتانی راگەیاند: “هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە ناكشێنەوە كە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بە خوێن ئازاد كراون، بە تایبەتی ناوچە كوردستانییە تازەئازادكراوەكان، چونكە پێشمەرگە بە هێز و بازووی خۆی توانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتی دەوروبەی مووسڵ راماڵێت و گوند و شارۆچكە كوردستانییەكان بگەڕێنێتەوە باوەشی نیشتیمانی دایك، بە تایبەت ئەو میحوەرەی من تێدامە لە باشیك و شاقۆڵی تا نزیك گوێڕ سەنگەرمان لێداوە و بە هیچ شێوەیەكیش هێزەكانمان ناكشێنەوە”. جێگری فەرماندەی زێرەڤانی روونیشی كردەوە، پێشمەرگە بە درێژاییی سنووری خاكی كوردستان خەندەقی لێداوە بۆ ئەوەی هیچ هێزێكی دیكە نەبێت خاكی كوردستان داگیر بكات و، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایش، پێشمەرگە ناكشێتەوە، چونكە رێككەوتنی لەبارەوە كراوە. لەبارەی شەڕی گرتنەوەی مووسڵیش، (سەیدهەژار) گوتی: “ئێمە هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراقدا هەیە بۆ گرتنەوەی شاری مووسڵ، تا ئێستا ناوچەیەكی بەرفراوان ئازاد كراوەتەوە و پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوە دەچێت، ئەوانەیشی باس لە سستبوونی هێرشەكەی سەر مووسڵ دەكەن، بە هیچ شێوەیەك پڕۆسەكە خاو نەبووەتەوە و سوپا بەردەوامە لە هێرشكردن.”

Lalish Duhok