شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ دەرڤه‌يێ ئەمریكا نامەیەكێ ئاراستەی مەسروور بارزانی دكت

وەزیرێ دەرڤه‌يێ ئەمریكا نامەیەكێ ئاراستەی مەسروور بارزانی دكت

وشه‌:

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا نامەیەك ئاراستەی مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەكات.

لە نامەیەكدا بۆ مەسروور بارزانی، وەزیری دەرەوی ئەمەریكا دووپات لەسەر هاوكاریی هەمەلایەنە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری دەكاتەوە.

لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ مایك پۆمپییۆ، بە بۆنەی دەست بەكاربوونی، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا وێڕای سوپاس و ئاواتەخوازی بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەكان، پابەندبوونی وڵاتەكەی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی دووپات كردەوە.

لەم نامەیەدا پۆمپییۆ دووپاتی لەوە كردەوە كە ئەمەریكا بێ وچان لەگەڵ گشت هاوپەیمان و هاوبەشەكانی تێدەكۆشێت بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە ناوچەكە و سەرانسەری دنیا جێگیر ببێت و زەمینەی لەبارتر بۆ پێشكەوتن و ئاسوودەی گەلان برەخسێنرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچيرڤان بارزانى ل گه‌ل وه‌زيرێن ده‌رڤه‌ يێن ئه‌مريكا و فره‌نسا كۆم بوو

Lalish Duhok

بارزانی – بەری ھاتنا داعش من داخواز ل پەرلەمانی کربوو كو ریفراندۆمێ ئەنجام بدەن

Lalish Duhok

گازپرۆم يا رووسى ل دو كێلگێن په‌ترۆلى ل كوردستانێ دێ ده‌ستبكاربيت

Lalish Duhok