شبكة لالش الاعلامية

حەشدا شەعبی، هەوا دەسته‌سه‌ركرنا كوردان ل كەركووكێ دەست پێ دكت

حەشدا شەعبی، هەوا دەسته‌سه‌ركرنا كوردان ل كەركووكێ دەست پێ دكت

كەركووك-KDP.info-

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی گوتی، شەوی رابردوو هێزە عێراقییەكان هەرەمەكی تەقەیان لە خەڵك كردووە و، بەو هۆیەوە دوو هاووڵاتی بریندار بوونە، هەروەها حەشدی شەعبییش بەنیازە هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی كوردەكان دەست پێبكات.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، دۆخی ئەمنیی شاری كەركووك بە تەواوی تێك چووە و بەردەوام كردەی تیرۆریستیی لێ ئەنجام دەدرێت و خەڵكی سڤیل دەكرێنە ئامانج، بە تایبەتیش كوردەكان، چونكە حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان بە هەموو شێوەیەك دژایەتیی كورد لەو شارەدا دەكەن.

عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێك بە بەردەم بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا رۆییشتووە كە ئێستا دژەتیرۆری عێراقی لێیە و، نارنجۆكێكی دەستیی فڕێ داوەتە ناو هەمەرێكەوە، بەو هۆیەوە سەربازێك و دوو هاووڵاتی بریندار بوونە و دواتریش هێزە عێراقییەكان هەرەمەكی تەقەیان كردووە لە خەڵكی كردووە و دوو هاووڵاتیی دیكەیش بریندار بوونە”.

كەركووكی گوتیشی: “دۆخی ئەمنیی شاری كەركووك لەوپەڕی خراپیدایە و بەردەوام كردەوەی تیرۆریستی لێ ئەنجام دەدرێت، هەروەها ستەم لەخەڵكی سڤیل دەكرێت لەلایەن هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبییەوە و پرۆسەی بەعەرەبكردنیش بەردەوامە، ئەمە جگە لەوەی كە ئێستا بە بیانووی دۆزینەوەی چەك لە ماڵان، بەنیازن هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین وەكو پێشوو ئەنجام بدەن و هاووڵاتیانی كورد دەستگیر بكەن، چونكە ئەوان لەو هەڵمەتانەدا دەچنە گەڕەكە كوردییەكان و چەكیش دەكەنە بیانوو بۆ دەستگیركردنیان”.

لە ماوەی رابردوودا، حەشدی شەعبی لە كەركووك چەندین جار هەڵمەتی گەڕان و پشكنینی بە بیانووی دۆزینەوەی چەك لە گەڕەكە كوردییەكان ئەنجام داوە و، چەندین هاووڵاتییشی دەستگیر كردوون، كە تا ئێستایش بێسەروشوێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی: ته‌قه‌كرن ل باره‌گه‌هێن مه‌ بوویه‌ دیارده‌

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ عێراقێ بڕیاردا: دڤێت حكوومه‌ت ل 10 رۆژان دا دراڤێ گه‌نمێ جۆتیاران بده‌ت

Lalish Duhok

ئه‌مریكا پێشوازيێ ل سه‌ره‌دانا شاندێ هه‌رێمێ بۆ به‌غدا دكت

Lalish Duhok