شبكة لالش الاعلامية

پارتی ١٠٠ کاندیدان بۆ هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ پێشکێش دکت

پارتی ١٠٠ کاندیدان بۆ هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ پێشکێش دکت

باسنيوز:

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان ١٠٠ کاندیدی بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە ١٠٠ کاندیدمان بۆ پەرلەمانی کوردستان ھەیە، کە ٣٠ کەسیان ئافرەتن و ٧٠ی دیکەیان پیاون“.

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی کاتی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا کرد و گوتی: ”ئەمڕۆ ئەگەر دوانەخرێت، ئەوا لیستەکە ڕادەستی کۆمیسیۆن دەکەین، بەڵام ئەگەر دوا بخرێت، ئەوا سبەی لیستەکەیان پێشکەش دەکەن“.

لە لایەکی دیکەدا لە پرێس کۆنفرانسێکدا، خەسرەو گۆران، ئاشکرای کرد کە هێمن هەورامی وەک سەرۆکی لیستی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشدار دەبێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠١٨، لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، تیروپشکی بۆ ڕیزبەندیی کاندیدەکانی خۆی ئەنجام دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژمارەیەكا وه‌لاتێن ئەوروپا دیپۆرتكرنا پەنابەرێن عێراقێ راگرت

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی و وەزیرێ دەرڤەيێ ئيرانێ داوى پێشهاتێن پڕۆسه‌يا سیاسی يا عێراقێ گوتۆبێژكر 

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی دێ سەره‌دانا بەغدا كت

Lalish Duhok