شبكة لالش الاعلامية

 70%پشكێن ئێڤاران ل زانکۆ و پەیمانگه‌هان دێ ئێنه‌ داخستن  

 70%پشكێن ئێڤاران ل زانکۆ و پەیمانگه‌هان دێ ئێنه‌ داخستن  
رووداو – هەولێر

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، خوێندنى ئێواران لە زانکۆکانى کوردستان سنووردار دەکرێت و لە 70%ـى بەشەکانى ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دادەخرێن.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “بەمەبەستى بایەخدانى زیاتر بە پرۆسەى خوێندنى بەیانیان و کوالێتى زانکۆ و پەیمانگەکان و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و مەعریفى خوێندکاران و قوتابیان، بۆ ساڵى خوێندنى 2018- 2019 زیاتر لە 70%ـى بەشەکانى ئێواران لەزانکۆکان دادەخرێت و چیدی خوێندکاران لە بەشەکانى ئێواران لەزانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان وەرناگیرێن”.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راشیگەیاند، بۆ ساڵى خوێندنى 2018- 2019 ئەم بڕیارە دەچێتە بوارى جێبەجێ کردنەوە و وەرگیراوانى ساڵانى پێشوو ناگرێتەوە.

بەگوتەی عەباس ئەکرەم، بۆ ساڵى داهاتوو سەرجەم بەشەکانى ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەتەواوى دادەخرێت و گرنگى زیاتر بە بەشەکانى بەیانیان دەدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک بارزانی ئومێدی دایە مامۆستایان و دلێ وان خۆشكر

Lalish Duhok

شانده‌كێ ئابووریێ یێ به‌غدا دێ سه‌را هه‌ولێرێ ده‌ت

Lalish Duhok

بریتانیا پشته‌ڤانيا خۆ بۆ هەرێما کوردستانێ دووپاتكر  

Lalish Duhok