شبكة لالش الاعلامية

سیروان بارزانی : پشتى ١٦ی ئۆکتۆبەرێ سەقامگیريا باژێرێ کەرکوکێ ب تەمامى تێکچۆيە

سیروان بارزانی : پشتى ١٦ی ئۆکتۆبەرێ سەقامگیريا باژێرێ کەرکوکێ ب تەمامى تێکچۆيە
ZNA- ھەولێر

فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشمەرگە بە مەرج دەگەڕێتەوە کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان.

سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری گوێڕ- مەخموری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی (دەنگی ئەمریکا)، رادەستکردنی کەرکووک بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە خیانەتی گرووپی 16ـی ئۆکتۆبەر دادەنێت نەک هەموو پێشمەرگە و رایگەیاند، له‌دوای خیانه‌ته‌كه‌، ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ زۆر خراپتر بووە، هەر له‌كوشتن و دزی و ته‌قینه‌وه‌ هه‌مووی زیادی كردووه‌، تەنیا پێشمەرگە دەتوانێ ئاسایشی ئەو ناوچە کوردستانییانە دەپاریزێت و ”برا تورکمان و عەرەبەکان“یش ئەو شاهێدییە دەدەن.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەگەر وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانیان پێ بکات، ئەوا ئامادەن بچنە کەرکووک و هەر ناوچەیەکی دیکە، بەڵام دەبێ بە هەماهەنگی بێت لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هێزە عێراقییەکان.

سیروان بارزانی رەتی کردەوە تائێستا هیچ داوایەکی فەرمی لە پێشمەرگە کرابێ بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە، بەڵام ”یەک دوو جار لە کۆبوونەوە لەگەڵ هاوپەیمانان باسی ئەو بابەتە کراوە“.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە جەتی لەوە کردووەتەوە، کە ئەگەر لە ئەنجامی رێککەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە کوردستانییەکان، پێشمەرگە مەرجی ئەوەی هەیە، کە دواتر و دوای خۆگرتنەوەی هێزە عێراقییەکان و کۆتایی هاتنی داعش و خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق، داوا لە پێشمەرگە نەکرێ بکشێتەوە، چونکە ”ئێمه‌ به‌ ئه‌مری ئه‌وان كارناكه‌ین“.

دوای داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەر، سەقامگیریی ئەو ناوچانە بە تەواوی تێکچوو و دەیان گرووپ و باندی تاوانکاری و تیرۆریستی بڵاو بوونەوە.

ڕۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، کەرکووک کەوتە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی 70ـی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد، کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا كاره‌با عیراقێ : مه‌ مفایه‌كێ مه‌زن ژ پێشكه‌ڤتنا كاره‌با هه‌رێما كوردستانێ وه‌رگرتییه‌

Lalish Duhok

بارزانی: چیتر نابت ئه‌ڤ دۆخه‌ ب ڤى شێوه‌ى بت

Lalish Duhok

ئەنجوومەنێ بالايێ ریفراندۆمێ شانده‌ك بۆ دانووستاندنان لگەل وه‌لاتان پێكدئينت 

Lalish Duhok