شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرك پرۆسا سیاسی يا عێراقێ گۆتۆبێژكرن

نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرك پرۆسا سیاسی يا عێراقێ گۆتۆبێژكرن

K24- هه‌ولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ سه‌رۆكایه‌تی برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژی داعش، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرا.

له‌ دیدارێكدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ بوون، دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تاوتوێ كرا، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌، پێویسته‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق حكوومه‌تێكی نیشتمانی بێت، له‌مباره‌شه‌وه‌ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ گرنگ زانی.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانی شاندی هاوپه‌یمانییه‌ جیاوازه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌ سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه، بارودۆخ و پێشهاته‌كان، ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مووسل.. وه‌لاتيێن دوو ناوچا ب چەکى رووبرووی داعشێ دبن

Lalish Duhok

داعش ل باژێرێ کەڤن ل مۆسل هاتیە تێکشکاندن

Lalish Duhok

په‌يڤدارێ کۆمسیۆنێ:ئيساڵه‌ هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ نائێنه‌ کرن

Lalish Duhok