شبكة لالش الاعلامية

بلندكرنا پلێن فەرمانبەر و مامۆستایان دێ دەست پێ كت

بلندكرنا پلێن فەرمانبەر و مامۆستایان دێ دەست پێ كت
ھەولێر-KDP.info-

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان گوتی، ماوەیەكە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەست پێبكاتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی سەرقاڵی دانانی میكانیزمێكە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان بۆ ئەوەی دەست بە پلەبەرزكردنەوە بكرێت، چونكە ھەندێك وردەكاری و زانیاری پێویستە.

عەبدولواحید محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران ماوەیەكە بڕیاری داوە كە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەست پێبكاتەوە و فەرمانەكە رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، ئێستاش وەزارەتی دارایی بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان، سەرقاڵی دانانی میكانیزمێكن بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و ھەر كاتێك لەسەری گەیشتنە رێككەوتن، پلەبەركردنەوە دەست پێدەكاتەوە.

ناوبراو گوتیشی، ئەو كارە پێویستی بە ھەندێك كات ھەیە تاوەكو دەست پێبكاتەوە، چونكە ماوەی چوار ساڵە بە ھۆی قەیرانی داراییەوە راگیراوە و ژمارەیەكی زۆری مامۆستا و فەرمانبەر كاتی پلەبەرزكردنەوەیان ھاتووە، بۆیە وەزارەتی دارایی پێویستی بە زانیاری تەواو و پارەش ھەیە بۆ ئەوەی ئەو كارە ئەنجام بدات، بەڵام بەردەوام كاری تێدا دەكرێت و ھەر كاتێك تەواو بوو، پلە بەرزكردنەوە دەست پێدەكاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب بریارا عەبدولمەھدی پێشمەرگەی دێ نوونەر د فەرماندەیا ئۆپەراسیۆنێن ھەڤپشک دا ھەبیت

Lalish Duhok

ئەنجوومەنێ بالايێ ریفراندۆمێ شانده‌ك بۆ دانووستاندنان لگەل وه‌لاتان پێكدئينت 

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش سالیادا ئێكه‌تیا نڤیسه‌رێن كورد پیرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok