شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ 24 ملیار دۆلاران قەردارە

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ 24 ملیار دۆلاران قەردارە

K24 – هه‌ولێر:

پسپۆرێکی ئابووری ئاشکرای دەکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان 24 ملیار دۆلار قەرزدارە و رێگەی دانەوەی ئەم قەرزانەش ئاشکرا دەکات.

نەسرەت خۆشناو، پسپۆری بواری ئابووری بە کوردستان24ی راگەیاند: “ئێمە دەبێت کار لەگەڵ حکوومەتی بەغدا بکەین و خەرجییەکان کەم بکەینەوە و داهات زیاد بکەین. دەبێت خەرجی حزبییەکان رابگیرێت دەنا وڵات پێش ناکەوێت”.

محەمەد ئیلخانی، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانى كوردستانيش رایگەیاند، بەشێکی زۆری قەرزەکان هی مووچەی فەرمانبەران و کۆمپانیا نەوتییەکانن.

بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و شەڕی داعش و هاتنى ئاوارەکان و دابەزینی نرخی نەوت هۆکاری سەرەکی قەرزەکانی سەر حکوومەتن و سەرۆکی حكوومەتیش لە کاتی خوێندنەوەی کارنامەی حکوومەتەکەی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتێکی قەرزاری وەرگرتووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فازل میرانی: شۆره‌شا ئیلۆنێ بۆ ئه‌گه‌ر هۆشیاركرنا كوردان ل سه‌ر بنه‌مایه‌كێ سه‌رده‌م

Lalish Duhok

دابەشکرنا مينحه‌يا دارایی ب سەر ڕزگاربوويێن ئێزدی دەست پێ دکه‌ت

karwanhaji

داعشێ به‌رپرساتی ژ هێرشا نیس راگه‌هاند

Lalish Duhok