شبكة لالش الاعلامية

پێله‌كا به‌فر و بارانێ هه‌رێما كوردستانێ ڤه‌دگرت

پێله‌كا به‌فر و بارانێ هه‌رێما كوردستانێ ڤه‌دگرت

رووداو-هەولێر

نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست، گۆڕانكاری لە كەشوهەوای كوردستان دروستدەكاتەوە، بەجۆرێك لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان دەبێتە هۆی بارینی بەفر ‌و لەناو شارەكانیش باران دەبارێ‌.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “كەریگەری شەپۆلەكە زیاتر لەسەر سنووری پارێزگاكانی سلێمانی ‌و كەركووك ‌و هەڵەبجە دەبێت بەجۆرێك پێشبینی دەكرێت 10بۆ 15ملیم باران ببارێ‌”.

بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەكە كاریگەری لە رۆژی دووشەممەدا دروستدەكات ‌و رۆژی سیشەممەش دۆخی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

تاوەكو ئێستا زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە شارۆچکەی دینارتەی سنووری پارێزگای دهۆك باریوە كە 436.7 ملیم بووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پتر ژ دو مليۆن ترۆمبێلان د ساله‌كێ دا ل هه‌رێما كوردستانێ هاتينه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok

“هەڵبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ ل ژڤانێ خۆ دا دێ ئێنه‌ ئەنجامدان”

Lalish Duhok

جڤاتا ئاسایشا هه‌رێما کوردستانێ هۆشداریەکێ ددەت ژ بهێزبوونا داعشێ

Lalish Duhok