شبكة لالش الاعلامية

به‌غدا دراڤێ فه‌رمانبه‌رێن هه‌رێما كوردستانێ هنارت

به‌غدا دراڤێ فه‌رمانبه‌رێن هه‌رێما كوردستانێ هنارت

باسنيوز:

حکوومەتی عێراقی فیدرال پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

عابد مزووری، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ١ی ٢٠٢٠، حکوومەتی عێراق ڕەزامەندیی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد، ”ئێمەش پارەکەمان داوەتە وەزارەتی دارایی”.

جەختی کردەوە وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خێرا دەکات.

بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، مانگانە٤٥٤ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێردرێت.

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ١ی ٢٠٢٠، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٩ی فەرمانبەران دەستی پێکرد و چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی بەشێکی زۆری وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داهاتێ ئه‌ڤ ساله‌ یێ پتاتێن جۆتیارێن هه‌رێما كوردستانێ گه‌هشته‌ 500 ملیۆن دۆلاران

Lalish Duhok

سبەی پەرلەمانتارێن كورد دێ ڤه‌گه‌رنه‌ بەغدا

Lalish Duhok

رێڤه‌به‌رێ گشتی يێ گومركێ:قەبارەیێ بازرگانی ل خاڵێن سنوورى 20% زێده‌بوويه‌ 

Lalish Duhok