شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی و وەزیرێ دەرڤەيێ ئيرانێ داوى پێشهاتێن پڕۆسه‌يا سیاسی يا عێراقێ گوتۆبێژكر 

سەرۆك بارزانی و وەزیرێ دەرڤەيێ ئيرانێ داوى پێشهاتێن پڕۆسه‌يا سیاسی يا عێراقێ گوتۆبێژكر 

باسنيوز:

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و مەهدی شوشتەری كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و ڕاوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێر و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ڕێگەكان بۆ گەییشتن بە سەقامگیری و ئارامی عێراق و ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.

ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ لە مەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال و، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەری دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌نه‌ل ئێنێرجی دێ وه‌به‌رهێنانا غازێ ل كوردستانێ زێده‌كه‌ت

Lalish Duhok

پارتی: ل شنگال و نەینەوا  ئێكه‌مين  

Lalish Duhok

لژنه‌یه‌ك بۆ رێگریكرنێ ل به‌لاڤبوونا تایا خوونبه‌ربوونێ دئێته‌ دروستكرن

Lalish Duhok