شبكة لالش الاعلامية

دڤێ هه‌يڤێ دا دەست ب جێبەجێكرنا پڕۆژێ نەھێلانا گەندەليێ دێ ئێته‌ كرن 

دڤێ هه‌يڤێ دا دەست ب جێبەجێكرنا پڕۆژێ نەھێلانا گەندەليێ دێ ئێته‌ كرن 

ھەولێر-KDP.info-

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتیی ئەورووپا، بە ھاوكاریی نەتەوەیەكگرتووەكان، پڕۆژەیەك بۆ نەھێشتنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی ئەنجام دەدەن، كە ھاوكاریی حكوومەتی ھەرێم دەكەن و لەم مانگەشەوە دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت، كە ماوەی چوار ساڵ بەردەوام دەبێت.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “ئێمە ستراتیژییەتێكمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی ئامادە كردووە و عێراقیش بە هەمان شێوەی ئێمە پڕۆژەیەكی ستراتیژیی ئامادەكردووە، هەروەها یەكێتیی ئەورووپا و نەتەوەیەكگرتووەكان پڕۆژەیەكیان ئامادە كردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی لە عێراق و ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش بۆ ھەرێم و عێراق ١٥ملیۆن یۆرۆیان تەرخان كردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەی چوار ساڵدا كار لەسەر نەھێشتنی گەندەڵی و چاكسازی بكرێت، كە یەكێتیی ئەورووپا پارەی تەرخان كردووە و نەتەوەیەكگرتووەكانیش جێبەجێی دەكات”.

ئەنوەر گوتیشی، باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا سەردانی ھەرێمی كوردستانیشی كردووە و باسی پڕۆژەكەی كردووە، كە لە مانگی ڕابردوودا پڕۆژەكە ڕاگەیەندراوە و لەم مانگەشەوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت .

دەشڵێ، پڕۆژەكە بەو جۆرەیە، ئەوان راستەوخۆ پارە نادەن، بەڵام كە لە ھەر شوێنێك كار بۆ نەھێشتنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی بكرێت، لە ڕووی ماددییەوە ھاوكار دەبن و كەسانی شارەزا و پسپۆڕیش دێنن ھاوكار بن، بۆیە ھەر چالاكییەك ئەنجامبدرێت، ئەوان ھاوكار دەبن و خولیش دەكەنەوە بۆ هۆشیاركردنەوە، بۆیە دەیانەوێت پەرە بە تواناكان بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی لە ھەموو بوارێكدا.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ڕوونیشی كردەوە ، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پاڵپشتی لەو پڕۆژەیە دەكات، چونكە حكوومەت خۆی پڕۆژەی چاكسازیی ھەیە و ئەو پڕۆژەیەش دەبێتە ھاوكارییەك بۆ حكوومەت، كە كەسانی شارەزا بێنن ھاوكاریی حكوومەت بكەن بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و نەھێشتنی گەندەڵی، بۆیە پڕۆژەكە گرنگە بۆ ھەرێمی كوردستان و پەرە بە چاكسازییەكان دەدات و رێگری لە گەندەڵی دەكرێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، ھەوڵی جیددی و بەردەوام لە ھەرێمی كوردستان ھەیە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و كاریشی بۆ كراوە و بەردەوامیش دەبێت، ئەمەش ھەنگاوێكی گرنگی حكوومەتە ئەنجامی دەدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کونسوڵخانا گشتى یا ئەمریکا پێشوازيێ ل بڕیاره‌كا حکومەتا هەرێما کوردستانێ دکه‌ت

Lalish Duhok

بارزانی: گەلێ کوردستانێ چو رێیێن دی ژ بلی سەرخوەبوونێ نینن

Lalish Duhok

پارتی 43% ده‌نگێن هه‌لبژارتنان بده‌ستڤه‌ئينان

Lalish Duhok