شبكة لالش الاعلامية

لیژنەیەك بۆ نڤيسينا دەستوورێ هه‌رێما كوردستانێ دئێته‌ پێكئينان  

لیژنەیەك بۆ نڤيسينا دەستوورێ هه‌رێما كوردستانێ دئێته‌ پێكئينان  
باسنيوز:
لە سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان لیژنەیەك بۆ نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی كوردستان پێك ده‌هێنرێ، لیژنەكەش لە نێوان ھەر سێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستاندایە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021، سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ـی راگەیاند: ھەنگاوەكانی نووسینەوەی دەستوور دەستیان پێكردووە، لە دوای كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان، بڕیار دراوە لیژنەیەك بۆ نووسینەوەی دەستور پێك بھێنرێت.

گوتیشی: ھەوڵەكان بۆ ئەو مەبەستەیە لەم خولەی پەرلەماندا دەستوور بنووسرێتەوە .

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی كۆبونەوەی لەگەڵ ژماره‌یه‌ك له‌كونسوڵی گشتیی وڵاتانی ئه‌ندام له ‌یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، لەسەر ھەنگاوەكانی نووسینەوەی دەستووری هه‌رێمی كوردستان، رای گەیاند: سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كۆكن له‌سه‌ر بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه ‌تێیدا ماف و ئازادییه‌كان فه‌راهه‌م كرابێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ئیسته‌ له ‌سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆردێكی ڕاوێژكاریی یاسایی و ده‌ستووری پێك هێنراوه‌ له ‌هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ‌و هه‌ماهه‌نگیی زۆر باش له ‌نێوانیاندا هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پرسه ‌و هه‌موان په‌رۆش و پاڵپشت و هاوكارن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو له ‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌لمانیا.. په‌نابه‌ره‌كێ سووری ب ساتۆرێ ژنه‌كێ دكوشت

Lalish Duhok

تورکیا بۆ دەربازکرنا قەیرانا دارایی دێ ھەڤکاریا ھەرێمێ کەت

Lalish Duhok

هه‌رێم دێ ریفراندۆمێ دگه‌ل كونسل و نوونه‌رێن وه‌لاتان به‌حس كه‌ت

Lalish Duhok