شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤپه‌يمانيا نێڤ دەوله‌تی:لگەل هێزا دژە تیرۆرا کوردستانێ مه‌ ئارمانجه‌ك هه‌يه‌ 

هه‌ڤپه‌يمانيا نێڤ دەوله‌تی:لگەل هێزا دژە تیرۆرا کوردستانێ مه‌ ئارمانجه‌ك هه‌يه‌ 

باسنيوز:

گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا پەیامێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستانی داعش لە لایەن هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستانەوە بڵاوکردەوە.

واینێ مارۆتۆ، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (تویتەر) هەواڵێکی سایتی (باسنیوز)ی لەسەر دەستگیرکردنی گرووپە تیرۆریستییەکەی دوێنێ بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: “دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستیی لە لایەن هێزی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانی عێراق دەرخەری ئەوەیە کە هاوبەشە ئەمنییەکانمان لە هەرێمی کوردستان رژدن لەسەر پاراستنی کۆمەڵگاکەیان و دڵنیاییدان لەوەی چەتتەکانی داعش دووبارە خۆ ڕێکناخەنەوە”.

هەروەها گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان دەشڵێت: “بەیەکەوە یەک ئامانجمان هەیە کە ئەویش دڵنیاییدانە لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە”.

دوێنێ ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دانپێدانانی گرووپێکی تیرۆریستانی داعشی بڵاوکردەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆی کوردستانەوە دەستگیر کراون و بەنیازبوونە پێش جەژنی قوربان لە شاری هەولێر چەند کردەوەیەکی تیرۆریستیی ئەنجام بدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود:هه‌ڤپه‌يمان ب مه‌رجێن پێشمه‌رگه‌ى بۆ شه‌رێ مووسلێ رازى يه‌

Lalish Duhok

فراکسیۆنێن کوردستانی:دڤێت عێراق داخوازا لێبۆرينێ ژ گەلێ کوردستانێ بكت

Lalish Duhok

ژمارا چه‌كدارێن داعشێ ل مووسلێ دئێته‌ ئاشكه‌راكرن

Lalish Duhok