وەزارەتا سامانێن سرۆشتی مه‌هانه 31 ملیۆن دۆلاران بۆ پشته‌ڤانییا پانزینێ خەرج دكه‌ت
K24- هه‌ولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مانگانه بڕی 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی بەنزین خەرج دەکات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 2ـی ته‌ممووز / یۆلیۆی 2022 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و لە دوای راسپاردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ئەو بابەتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جگە لە کەمکردنەوەی رسوماتی هاوردەکردنی بەنزین و هاندانی بازرگانان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، لە ئێستادا بە دوو شێوازی راستەوخۆ بەنزین بۆ هاووڵاتیان بە نرخی پاڵپشتی کراو دابین دەکرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان، رۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی 690 دیناری لە پاڵاوگەی کار بەرهەم دێنێت، ئەوەش لەو بڕە نەوتەیە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابینی دەکات رۆژانه 25 هه‌زار به‌رمیله.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، نرخی ئەم بەنزینە لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان 1050 دینارە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیداتە چەند کۆمپانیایەک بە نرخی 620 دینار بۆ هەر لیترێک و ئەو کۆمپانیایانەش دەیدەنە بەنزیخانەکان بە نرخی 670 دینار و بەنزینخانەکانیش بە نرخی 690 دینار دەیدەنە هاووڵاتییان، بۆ ئه‌مه پاڵپشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ هەر لیترێک بەنزین 430 دینارە و مانگانە دەکاتە نزیکەی 9 ملیۆن دۆلار.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، رۆژانە 2 ملیۆن لیتر به‌نزینی 800 دیناری لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە بەرهەم دەهێنرێت و تێچووی هه‌ر لیترێکیش لەو بەنزینە 750 دیناره و 800 دینار دەدرێتە هاووڵاتییان، پاڵپشتی وەزارەتی سامانەسروشتییەکانیش بۆ هەر لیترێک لەم بەنزینە 530 دینارە و مانگانەش دەبێتە 22 ملیۆن دۆلار.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری هێمای بۆ ئه‌وه كرد، بەگوێره‌ی داتاکانی مانگی 5 و 6ی ئەمساڵ، لە رۆژێکدا نزیکەی 3 ملیۆن لیتر بەنزین دابین دەکرێت، بەمەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مانگانە بە بڕی 31 ملیۆن دۆلار پاڵپشتی لە نرخی بەنزین دەکات بەمشێوەیەی خوارەوە:
بەنزینی 690 دیناری : مانگانە 9 ملیۆن دۆلار
بەنزینی 800 دیناری: مانگانە 22 ملیۆن دۆلار
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
