شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا هه‌رێمێ چەند بڕیارێن گرنگ دبەرژەوەندا وه‌لاتيان دا دەرکرن

حکوومەتا هه‌رێمێ چەند بڕیارێن گرنگ دبەرژەوەندا وه‌لاتيان دا دەرکرن

باسنيوز:
بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی ھاووڵاتییان دوو بەڕێوەبەرایەتی گرنگ لە ئیدارەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/7/2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی پەروەردە و ئاسانکاریکردن و ڕاپەراندنی مامەڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتییان و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانیان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە”.

ئەوەش خراوەتە روو کە هەر لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە کەسوکاری شەھیدان و خزمەتکردنی زیاتریان، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری و ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوانیش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێشتا ئاماده‌كاری بۆ دانا مووچێ هه‌یڤا تیرمه‌هێ نه‌هاتینه‌ كرن

Lalish Duhok

خواندنا بلند بۆ ده‌رچوویێن پۆلا 12ێ وه‌كو وانه‌ سه‌ره‌ده‌ریێ ل گه‌ل زمانێ كوردی ناكه‌ت

Lalish Duhok

رێڤه‌به‌رێ ناحیا چه‌مانكێ: ژبه‌ر ره‌فتارێن په‌كه‌كێ 40 گوند هاتینه‌ چۆلكرن

Lalish Duhok