شبكة لالش الاعلامية

ژڤانێ راگەهاندنا ئەنجامێن ئەزموونێن گشتی يێن پۆلا 12ێ هاته‌ دیارکرن

ژڤانێ راگەهاندنا ئەنجامێن ئەزموونێن گشتی يێن پۆلا 12ێ هاته‌ دیارکرن
k24 – هەولێر

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 29 یان 30 ئەم مانگە ئەنجامی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند، لە رۆژانی هەینی یان شەممەدا (29 یان 30 ئەم مانگە) ئەنجامی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.

ئەمساڵ نزیکەی 100 هەزار قوتابی قۆناغی 12 ئامادەیی، لە بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەییەکان) تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانیان ئەنجامدا.

وەزیری پەروەردە دەڵێت “لە ساڵی نوێی خوێندندا، پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت”.

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی نوێی خوێندن لە رۆژی 13ی ئەیلولی ئەمساڵدا دەستپێدەکات و لە سێ رۆژی سەرەتای دەوامدا، بەرنامەیەکی تایبەتیان دەبێت بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تێرێزا مەی بۆ نێچیرڤان بارزانی: ل پاراستنا ماف و ناسنامةيا گه‌لێ كورد دێ بەردەوام بین

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل بالیۆزێ رووسیا ل عێراقێ دكت

Lalish Duhok

ئێکەتیا مامۆستایان: ل نێزیک ترۆمبێل ب قست بۆ مامۆستایان دێ ھێنەدان

Lalish Duhok