شبكة لالش الاعلامية

ڕێڤه‌به‌رێ بەنداڤا دووکان: دەستپێکا بارانا ئيساڵه‌ ئاماژەیەکا باشە

ڕێڤه‌به‌رێ بەنداڤا دووکان: دەستپێکا بارانا ئيساڵه‌ ئاماژەیەکا باشە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان رایگەیاند، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، بارانبارینی ئەم دوو رۆژە دەستپێکێکی باش بووە، ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمکاتە، تەنیا 12 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ 82 ملیمەتر باریوە.

رۆژی شەممە 26-11-2022، کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، ئەم بارانبارینەی ئەم دوو رۆژە “ئاماژەیەکی زۆر باشە”، ساڵی رابردوو ئەمکاتە تەنیا 12 ملیمەتر باران باریبوو، لەکاتێکدا ئەمساڵ 82 ملیمەتر باریوە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، 10 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان زیادیکردووە “راستە ئەو ئامارە زۆر کەمە بۆ بەنداوی دووکان، بەڵام بەگوێرەی ئەوەی لە وەرزی پاییزین ئامارێکی باشە.”

لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان گوتی، چاوەڕوانن دوای 15ی کانوونی دووەم بەرچاو روونی زیاتریان دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی ئاوی بەنداوەکە دەکەن، “ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو کە وشکەساڵی هەبوو باشترە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“هێزێن عێراقی نیازا هێرشکرنێ هەیە و پێشمەرگە ژى د ئامادەباشیێ دایە”

Lalish Duhok

بۆمبه‌كا كیمیاوی ل هەلەبجە هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی لگەل سەرۆكێ ئەنجومەنێ نوونەرێن عێراقێ کۆمبوو

Lalish Duhok