شبكة لالش الاعلامية

35 ساڵ بسه‌ر جینۆسایدا ئەنفالێ دا ده‌ربازبوون

35 ساڵ بسه‌ر جینۆسایدا ئەنفالێ دا ده‌ربازبوون

باسنيوز:

ئه‌مڕۆ 35 ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفالدا، تێده‌په‌ڕێ، کە یەكێك بوو لە دڕندانەترین شێوازی جینۆساید دژی گەلی كورد و كوردستانیان، ڕژێمی بەعسی عێراق، بە چەند قۆناغێكی جیا، بە هەزاران خەڵكی سیڤل و بێتاوانی گوند و ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ڕاپێچ كرد و لە بیابانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیندەبەچاڵی كردن و بەشێكی زۆریان تا ئێستاش بێسەر و شوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

پڕۆسه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌ستی پێ كرد و له‌ ساڵی 1988 تا كۆتایی ساڵی 1989 به‌رده‌وام بوو، تێیدا سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی بێتاوانی كوردستان كوژران و ده‌ربه‌ده‌ر كران و زیانی زۆر گه‌وره‌ له‌ژێرخان و بنتیانی گوند و ناوچه‌كانی كوردستان درا و كۆمه‌ڵگه‌ی زۆره‌ملێ و ناچاری بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان دروست كرا.

وێڕای گه‌وره‌یی ئه‌و كاره‌سات و دڕنده‌یی ئه‌و تاوانه‌ و تێپه‌ڕبوونی 35 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه‌ و 20 ساڵیش به‌سه‌ر ڕووخانی رژێمی به‌عس، حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان و كه‌سوكاری قوربانیانی نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و برینی ئه‌و تاوانه‌ هێشتا ساڕێژ نه‌بووه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌تا رۆژا ئينيێ ئەنجامێن تاقیکرنان دێ ئێنه‌ ئاشکه‌راكرن

Lalish Duhok

فراكسیۆنا پارتی داخواز دكت، هەرچی زووترە پڕۆژە یاسايا چاكسازيێ بێته‌ ده‌ربازكرن 

Lalish Duhok

پێنج فەرمانبەرێن كارەبا دهۆكێ هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok