شبكة لالش الاعلامية

كۆمسیۆنا هەلبژارتنێن عێراقێ دەست ب تۆماركرنا ناڤێن كیانێن سیاسی كر

كۆمسیۆنا هەلبژارتنێن عێراقێ دەست ب تۆماركرنا ناڤێن كیانێن سیاسی كر

رووداو دیجیاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد و مانگێک بەردەوام دەبێت.

د. عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی میدیایی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی شەممە 01-07-2023 بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، لە ئەمڕۆ شەممەوە فەرمانگەی پارت و قەوارە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیکرد بە وەرگرتنی داواکاری تایبەت بە تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و تاوەکو 30-07 بەردەوام دەبێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 18-12-2023ی دیاریکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق؛ هەڵبژاردنەکە لە هەرێمی کوردستان ناکرێت.

ئەندامەکەی تیمی میدیایی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، فۆرم لە بەشی تۆمارکردنی پارتەکان بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان هەیە و لە رێگەی ئەو فۆرمەوە دوایین زانیارییەکان پێشکێش دەکرێن و کۆمیسیۆن پشتی پێ دەبەستێت.

د. عیماد جەمیل گوتی، “پێویستە ناوی سەرۆکی هاوپەیمانییەکە و ناوی هاوپەیمانییەکە تۆماربکرێت؛ دەبێت ناوی هاوپەیمانییەکەش نوێ بێت”.

ئەندامەکەی تیمی میدیایی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، ئەمڕۆ هیچ هاوپەیمانییەک تۆمار نەکراوە.

سەبارەت بە وادەی پێشکێشکردنی ناوی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، د. عیماد گوتی، لە 15-07 تۆمارکردنی بەربژێرەکان دەستپێدەکات و تاوەکو 13-08 بەردەوام دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانى:يێ په‌شێمان نينم ژ ريفراندۆمێ وچو جاران په‌شێمان نابم

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ عێراقێ بریارا قه‌ره‌بووكرنا وه‌لاتيێن خورماتوو په‌سه‌ندكر

Lalish Duhok

وەزارەتا کارەبێ:رۆژانە 14 بۆ 15 ده‌مژمێران کارەبا نیشتمانی هەیە

Lalish Duhok