شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانى: دڤێت پارتى كۆمڤه‌كه‌را هه‌موو ئالیان بیت

نێچیرڤان بارزانى: دڤێت پارتى كۆمڤه‌كه‌را هه‌موو ئالیان بیت

باسنيوز:

نێچیرڤان بارزانى له‌ یادى 77 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیموكراتى كوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێت، پارتى چۆن 77 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك پێویستییه‌كى مێژوویى له‌ خه‌ون و خۆزگه‌ و ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه‌ له‌دایك بوو‌، ئه‌مڕۆش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنانى داهاتوویه‌كى باشتر، به‌ ئومێده‌وه‌ ڕێبه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان و ئامانجه‌ باڵاكانى ده‌كات.

ئەمەش ده‌قی په‌یامی نێچیرڤان بارزانى:

ئه‌مڕۆ 16ى ئاب، به‌ ڕێز و شكۆوه‌ یادى ڕووداو و وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره‌ى چاره‌نووسساز له‌ مێژووى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ حه‌فتا و حه‌فت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیمان، پارتى دیموكراتى كوردستانه. له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود‌ بۆ گیانى پاكى دامه‌زرێنه‌ر و ڕێبه‌رى گه‌لى كوردستان بارزانیى نه‌مر و ته‌واوى شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ ده‌نێرین كه‌ خه‌باتیان كردووه‌ و له‌پێناو ئازادیى كوردستاندا گیانیان به‌خشى.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، له‌ خانه‌واده و كه‌سوكار‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له‌ مه‌كته‌بى سیاسى و كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و ته‌واوى ئۆرگانه‌كان و كادیران و ئه‌ندامان، له‌ ئافره‌تان و قوتابیان و لاوان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى و گه‌لى كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وام و سه‌رفرازى بۆ پارتیمان و بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.

شانازییه‌ بۆ پارتى كه‌ دواى ئه‌و ته‌مه‌نه‌ درێژه‌، هێشتا به گوڕوتینه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانى خه‌بات به‌رده‌وامه‌ و نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌ خه‌ون و ئامانجه‌كانى. پارتى چۆن حه‌فتا و حه‌فت ساڵ به‌رله‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك پێویستییه‌كى مێژوویى له‌ خه‌ون و خۆزگه‌ و ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه‌ له‌ دایك بوو‌، ئه‌مڕۆش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنانى داهاتوویه‌كى باشتر، به‌ ئومێده‌وه‌ ڕێبه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان و ئامانجه‌ باڵاكانى ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هێنده‌ى مێژوو و گه‌وه‌ره‌یى و قوربانیدانى پارتى، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى پارتیش مێژوویى و گه‌وره‌یه‌. بۆیه‌ ده‌بێ وه‌ك هه‌میشه‌ ئه‌وپه‌ڕى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان، پارێزه‌ر و پێشه‌نگى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و هاریكارى بێت، ڕۆڵى كارا و كاریگه‌رى خۆى له‌ پاراستنى ئازادى و دیموكراسى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و چه‌سپاندنى فیدراڵیدا بگێڕێت.

سڵاو له‌ هه‌موو پارتییه‌ك له‌ هه‌ر كوێ بێت، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه‌ و ته‌واوى گه‌لى كوردستان ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانى

16ى ئابى 2023

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەغدایێ چل ملیار دینارێن گەنمێ جۆتیارێن دهۆکێ هنارتن

Lalish Duhok

بەغدا “ب نیازە” بەرهەمێن کوردستانێ قەدەخە بکت

Lalish Duhok

حکومەتا هەرێما کوردستانێ ساڵانە نێزیکی 125 ملیار دیناران بۆ ڕاکرنا بەرمایکیان د مەزێخیت

Lalish Duhok