شبكة لالش الاعلامية

“هه‌ژمارەكا بنگه‌هێن دەنگدانێ ل ھەولێر و دھۆکێ بۆ دەنگدەرێن شنگالێ دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن”

“هه‌ژمارەكا بنگه‌هێن دەنگدانێ ل ھەولێر و دھۆکێ بۆ دەنگدەرێن شنگالێ دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن”
بەپێی یاسای ھەڵبژاردن تەنیا ئاوارەکانی شنگال دەتوانن لە شوێنی ئێستای نیشتەجێبوون دەنگ بدەن، بڕیارە ژمارەیەک بنکەی دەنگدان لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک بۆ دەنگدەرانی شنگال بکرێنەوە.

سلێمان حەسەن، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی شنگالی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە چواردە کەمپی ئاوارەکانی شنگالمان ھەیە لە پارێزگای دھۆک و دەیان ھەزار دەنگدەری تێدایە، بۆ ڕۆژی دەنگدان بنکەی ھەڵبژاردن لەناو کەمپەکان دەکرێنەوە و ئاوارەی ناو کەمپەکان لەوێ بەشداری پرۆسەکە دەکەن، ئەوانەیشی لە دەرەوەی کەمپەکانن بنکەی نزیکیان بۆ دیاری کراوە لە سێمێل و فایدە و شوێنەکانی دیکە.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: لە شاری ھەولێر و دەورەبەریشی ژمارەیەکی بەرچاو دەنگدەری ئاوارەی شنگال ھەن و بنکەی دەنگدانیان ھەر لە ھەولێر بۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن ھەر لەشوێنی خۆیان بەشداری پرۆسەکە بکەن.

سلێمان حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە سنووری دەڤەری شنگال زۆرینەی ئاوارەکان دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دەدەن، ھەروەھا دەنگدەرانی ناو شنگالیش دەنگیان بۆ پارتییە و پێشبینی دەکەین دەنگی زیاتر بەدەست بێنین لە ھەڵبژاردنی حەفتەی داھاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تڕامپی بڕیارا راگرتنا ڤیزەیان ئیمزا کر

Lalish Duhok

دابەشکرنا مووچەى دەست پێ کر

Lalish Duhok

بارزانی سووپاسيا خۆراگريا گه‌لێ كورد ل رۆژئاڤايێ كوردستانێ دكت

Lalish Duhok