شبكة لالش الاعلامية

به‌رپرسێ لقێ 20: ھەڵبژارتن ل شێخان بێ ئاستەنگ ب ڕێڤەچوون

به‌رپرسێ لقێ 20: ھەڵبژارتن ل شێخان بێ ئاستەنگ ب ڕێڤەچوون
بەرپرسی لقی پارتی لە شێخان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پرۆسەی ھەڵبژاردن لە سنووری شێخان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو، دەشڵێ: کێشەیەک بۆ ئاوارەکان دروست بووە چونکە دەچنە ناوچەکانیان بۆ دەنگدان، بەڵام لە پرۆسەکەدا پێشێلکاری نەبووە.

ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی شێخانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پرۆسەی ھەڵبژاردن لە سنووری شێخان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەچوو، تا ئێستا ھیچ لایەنێکی بەشدار و چاودێرێکی ھەڵبژاردن سکاڵایان نەبووە لەسەر پرۆسەکە، تەنیا کێشەیەک بۆ ئاوارەکان دروست بووە، بەشێکیان ناویان لەو شوێنانە گەڕاوەتەوە کە پێشتر لێی نیشتەجێبوونە.

ساڵح حەیدەر گوتیشی: لە سنووری شێخان نزیکەی ٦٠ ھەزار دەنگدەر ھەیە، لەو ژمارەیەش نزیکەی ١٠ ھەزار دەنگدەری تایبەت و ئاوارەکانە، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت زۆر بەرزە و بەپێی زانیاریەکانی ئێمە ڕێژەی بەشدارییەکە گەیشتووتە ٩٠%، ئەمشەو کۆمسیۆن لەبارەی ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران داتای نوێ ڕادەگەیەنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌رسڤا حکوومەتێ بۆ راپۆرتا وەرزیا یوئێنێ

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردەيا هه‌رێمێ شێوازێ جلوبەرگێن قوتابیان بۆ سالا نوو يا خووندنێ دیاركرن

Lalish Duhok

سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ سەره‌دانا سەنگەرێن پێشمەرگەی کر

Lalish Duhok