شبكة لالش الاعلامية

دامەزراندن ل دژەتیرۆرا عێراقێ خەڵکێ ھەرێما کوردستانێ ژى بخۆڤه‌ دگرت  

دامەزراندن ل دژەتیرۆرا عێراقێ خەڵکێ ھەرێما کوردستانێ ژى بخۆڤه‌ دگرت  
بەغدا _KDP.info_

دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەرگای دامەزراندنی کردۆتەوە، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەڵێت: ئەو دامەزراندنە خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و بۆ ھەموو خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستانە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەرگای دامەزراندنی کردووەتەوە و بەردەوامیش خەڵک داواکاری پێشکەش دەکەن، تا ئێستا ١٥ ملیۆن کەس داواکارییان پێشکەش کردووە و خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام بۆ دەوامکردن پێویستە بچن لە خوارووی عێراق دەوام بکەن.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: لینکێک کراوەتەوە و خەڵک لەڕێگەی ئەو لینکەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

بڕیارە چوار ھەزار کەس بۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراقی دابمەزرێنن و ماوەی کاراکردنی لینکیش سێ ڕۆژە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ لگەڵ شێخ محەممەد بن راشد کۆمبوو

Lalish Duhok

ئەنجامێن هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ بووينە جێی سەره‌نجا میدیا جیهانی

Lalish Duhok

ڤێ ھەفتيێ شاندێ حکوومەتا ھەرێمێ دێ چتە بەغدا

Lalish Duhok