شبكة لالش الاعلامية

سەرۆک بارزانی و ئیبراهیم کاڵن کۆمبوون

سەرۆک بارزانی و ئیبراهیم کاڵن کۆمبوون
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی و بەرپرسی دەزگەی هەواڵگریی تورکیا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر دەکەن.

رۆژی یەکشەممە، 28ی کانوونی دووەمی 2024، بارەگای بارزانی رایگەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، بەرپرسی دەزگەی هەواڵگریی تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا “جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە.”

ئیبراهیم کاڵن مانگی حوزەیرانی رابردوو بە سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی تورکیا – میت دیاریکرا و ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی لەو پۆستەیدا بۆ هەرێمی کوردستان.

کاڵن رۆژی 23ـی کانوونی دووەمی 2024 سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌يڤدارێ هه‌ڤپەیمانان:هێرشا سەر هەولێرێ زيانێن گیانی و دارايى نەبوون

Lalish Duhok

چاڤدێرێن سیاسى: حکومەتا عیراقێ بەرپرسیارە ژنەدانا مووچەیێن خەلکێ هەرێمێ

Lalish Duhok

شه‌پۆلەکا دی یا گه‌شتیاران بەر ب هه‌رێما كوردستانێ ڤە هاتن

Lalish Duhok