شبكة لالش الاعلامية

ئاڤا رووباره‌كى وەک خوونێ لێهاتيه‌

ئاڤا رووباره‌كى وەک خوونێ لێهاتيه‌

خەندان121292016_sdsdsd
رووبارێکی گەورە لە شاری نۆریلسک لە سیبریا رەنگی ئاوەکەی گۆڕاوە بۆ رەنگی سوور و هاوشێوەی رووباری خوێن دەردەکەوێت، بەرپرسانی ناوچەکەش لە روسیا کەیسێكی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو مەبەستە کردووەتەوە، بەڵام تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

رووبارەکە ناوی دالدیکانەو دەکەوێتە شاری نۆریلسکی سیبریای روسیاوە، پێشتر ئاوی رووبارەکە رەنگێکی ئاسایی هەبووە وەک هەر رووبارێکی تر، بەڵام لە 6ی سێپتەمبەری ئەمساڵەوە رەنگی ئاوەکەی بۆ سوور گۆڕدراوەو ئەمەش کاردانەوەی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە بەوەی وێنەی ئەو رووبارەیان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ژینگە لە روسیا لە راپۆرتێکیاندا تەئکیدیان لەوە کردووەتەوە کە رەنگی ئاوەکە بەهۆی تێکەڵبوونی مادەی کیمیاییەوە گۆڕاوە بۆ رەنگی سوور، کە ئەو کێشەیەش دەگەڕێننەوە بۆ بوونی کارگەیەکی گەورەی دروستکردنی نیکل لەناوچەی نۆریلسک کە یەکێکە لە گەورەترین کارگەکانی دروستکردنی نیکل و بلادیۆم لە جیهاندا، بەڵام ئیدارەی ئەو کارگەیە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە.

ئیدارەی بەڕێوەبردنی ئەو کارگەیەش لە بەیانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێن “ناتوانین دڵنیابین لەوەی هیچ پاشماوەیەکی کارگەکەمان رژابێتە نێو رووبارەکەوە، بەڵام لەو کاتەوەی رەنگی رووبارەکە گۆڕدراوە بڕیارمانداوە بڕی کارکردن و بەرهەمەکانمان کەمبکەینەوە بەشێوەیەکی کاتی بۆ ئەوەی چاودێری ژینگەی ناوچەکە بکەین لەهەموو روویەکەوە”.

تائێستا هیچ سکاڵایەک لە دژی ئەو کارگەیە تۆمارنەکراوە.

لەلایەکی ترەوە باری نائاساییش لەسەر ئەو رووبارە رانەگەیەندراوە، بەگوێرەی نووسینگەی سەرەکی شارەوانی نۆریلسک.

دانیشتوانی ناوچەکەش رای جیاوازیان هەیەو هەندێک دەڵێن ئەمە یەکەمجار نییە رەنگی ئاوی ئەو رووبارە گۆڕابێت و چەندجارێکی تر ئەو حاڵەتە روویداوە. هەندێکی تریش وای بۆ دەچن کە ئەو رووبارە پێکهاتەی بەردی نیکل و مسی تێدایە کە ئەوەش هۆکارە بۆ گۆڕینی رەنگی ئاوەکە بۆ سوور.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشترین رێك بۆ جوانبوونا پرچا ژنان

Lalish Duhok

ل دهۆکێ باژێرەکێ ديرۆكى هاتە دیتن

Lalish Duhok

شوقه‌یه‌كا ڤه‌شارتى دناڤ تاوه‌رێ ئیڤل دا هه‌یه‌

Lalish Duhok