ئوسترالیا…كه‌ڤنترين شوونوارێن مرۆڤان هاتنه ديتن
ZNA – هه‌ولێر
زانایانی شوێنه‌واری ئوسترالی له ئه‌شكه‌وتێكی شاخی فلیندرس شوێنه‌واری مرۆڤی كۆنیان دۆزیه‌وه كه بۆ 49 هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ی “زه سیدنی مۆرنینگ هیرالد”ی ئوسترالی ئاشكرای كرد، ئه‌و شوێنه‌واره‌ی زانایان له ئه‌شكه‌وتی “واراتی” دۆزیویانه‌ته‌وه، مامه‌ڵه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ژینگه ده‌رده‌كه‌وێت، ئێسكی چاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵ و به‌رد و كه‌ره‌سته‌ی كاركردن و شوێنه‌واری به‌كارهێنانی دانه‌وێڵه هه‌یه.
پێشتر بوونی مرۆڤی كۆن له ناوچه بیابانییه‌كانی ئوسترالیا بۆ 38 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه و زانایان دركیان پێ كردبوو، به‌ڵام زانایانی شوێنه‌وار ئه‌و دۆزینه‌وه‌یان به 10 هه‌زار ساڵ كۆنتر له‌وه‌ی پێشوو دانا.
زانایه‌كی شوێنه‌وار سه‌رنجی هاوڕێیه‌كانی بۆ ئه‌شكه‌وتی “واراتی” راده‌كێشا كه ده‌كه‌وێته باشوری ئوسترالیا “كه ده‌كه‌وێته 550 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی ولایه‌تی ئوسترالیای باشور ئه‌دیلاند”.
جێگیربوونی مرۆڤی كۆن له ئوسترالیا له باكوره‌وه به‌ره‌و باشوره‌وه بووه، ده‌توانرێت بوترێت مرۆڤی كۆن زۆر پێش ئه‌و مێژووه له ناوچه‌كانی باكور نیشته‌جێبوونه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
