ئه‌رد چاڤه‌رێ خۆرگیرانێكی ده‌گمه‌ندایه
وشه

پسپۆڕانی بواری فه‌له‌كناسی، یه‌كه‌م خۆرگیران له‌مساڵدا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه شێوه‌كه‌ی ده‌گمه‌نه و خۆر وه‌ك بازنێك ده‌رده‌خات به ده‌وری مانگه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و شاره‌زایانه، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌م ئه‌و خۆرگیرانه ڕوو بدات، به‌ڵام ئاستی بینینی له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی گۆی زه‌وی جیاوازی هه‌یه، تێیدا مانگ ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی خۆره‌وه و ته‌نیا چوارچێوه‌یه‌ك ده‌مێنێ كه ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌و ڕووداوه گه‌ردوونییه، زیاتر له ئه‌مه‌ریكای باشوور و ناوه‌ندی ئه‌فه‌ریقا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ، له وڵاته‌كانی تر به‌و شێوه‌یه نابێت، خه‌ڵكی وڵاتاتی چیلی، ئه‌رجه‌نتین، زامبیا، كۆنگۆی دیموكراتی به باشی ده‌یبینن.
تیری مۆزلی توێژه‌ری فه‌له‌كناس له ده‌سته‌ی زانستی فه‌له‌كیی ئێرله‌ندی ده‌ڵێ: پێویسته ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ چێژ له بینینی ئه‌و دیارده‌یه بكه‌ن، چاویلكه بكه‌نه چاویان، چونكه به ڕاسته‌وخۆ زیان به چاو ده‌گه‌یه‌نێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
