شبكة لالش الاعلامية

ل مۆل و فرۆشگه‌هێن کوردستانێ عەرەبيێ نزانت کارت پێ نائێته‌ دان

ل مۆل و فرۆشگه‌هێن کوردستانێ عەرەبيێ نزانت کارت پێ نائێته‌ دان  

 باسنيوز:

گەر بێت و سەردانێکی زۆربەی مۆڵەکان و فرۆشتگا گەورەکانی هەرێمی کوردستان بکەیت و بەدوای کاردا بگەڕێیت، یان بتەوێ شتێک بکڕیت، دەبێ سەرەتا زمانی عەرەبی بزانی و وا هەست دەکەیت چوویتە وڵاتێکی عەرەبی و لە وڵاتی خۆت هەست بە غەریبی و بێ زمانی دەکەیت. زمانی بێگانە و بەتایبەت عەرەبی پاش 24 ساڵ حکوومەتی نیمچە خۆماڵی، خەریکە زاڵتر دەبێ بەسەر زمانەکەی خۆتدا. ئاست و جۆری تێگەیشتنی خاوەن مۆڵە و کۆگاکان لە زمان و هەست بە بەرپرسیاری نەکردنیان بووەتە هۆی ئەوەی خزمەتێکی باشی زمان و کولتووری عەرەب بکەن، چونکە لەلای ئەوان بووەتە مەرج دەبێ عەرەبی بزانی ئەوکات کارت پێ دەدەن.

گەر بێت بچیتە فرۆشگاکان و مۆڵەکان و بڵێیت ئەمەوێ کار بکەم، سەرەتا خاوەنکار دەڵێ زمانی عەرەبی دەزانی؟ لای خاوەن کار تەنیا قازانج گرنگە، ئەو تەنیا ئەوە دەزانێ کە تۆ بتوانی موشتەری ڕابکێشێت و بۆی گرنگ نییە بەو کارە چ زەبرێک لە پەیکەری زمان و فەرهەنگ دەدرێت و چۆن بێکاری لە شار و وڵاتەکەی زیاد دەبێت.

لێرەدا تەنیا خاوەنکارەکان خەتابار و بەرپرسیار نین، بەڵکوو حکوومەتی هەرێمیش بەرپرسیارە لەم لێ نەپرسینەوەی بازاڕ و دووکانەکان، لە کەمتەرخەمی لە بەرانبەر ناو دووکان، مۆڵ و هۆتێل و خواردنگە شوێنە گشتییەکان کە زۆرینەیان عەرەبی و زمانی بیانین و فڕیان بەسەر ناو و هێمای کوردەوارییەوە نییە.

کچیکی گەنج بەناوی ریزان دەڵێت: لە بارودۆخێکدا دەژین، پارە، سەروەت سامان و کۆشک و تەلار بوونەتە بایەخ، کەچی بنەما و هەوێنەکانی ناسنامەی تاک و نەتەوە کە زمان و فەرهەنگن، خراونەتە پەراوێزەوە، گەر قەیران لە هەموو بوارەکاندا ڕوو بدات، ئاساییە و چارەسەر دەبن، بەڵام قەیرانی کولتوور ڕوو بدات، بناغەکانی بوونی نەتەوە دەکەونە مەترسییەوە.

هاوکار، یەکێک لە خاوەن کۆگاکانی جلوبەرگ لەناو (ماجیدی مۆڵ) لەم بارەیەوە گوتی: “ڕاستە پاراستنی زمان و فەرهەنگ گرنگە، بەڵام ئەمە ئەرکی ئێمە نییە بیپارێزین، خۆ ئێمە عەرەبمان نەهاوردووەتە ئەم وڵاتەوە، با حکوومەت پێشیان بگرێت، لەلایەکی دیکەشەوە ئەگەر خەڵکی عەرەب نەبێت بازاڕمان نابێ. یان ئەگەر زمانی عەرەبی نەزانین و کەسێک وەربگرین کە عەرەبی نەزانێ، کەس ڕوومان تێ ناکات.”

هانا عەلی، کچێک کە لەناو مۆڵەکان بەدوای کاردا دەگەڕا لەم بارەوە بەم چەشنە ڕای خۆی خستە ڕوو: “بەڕاستی جێگەی داخە، هەموو مۆڵەکانی ئەم شارە گەڕاوم، زۆربەیان مەرجیان زانینی زمانی عەرەبییە، ئەمە چ دۆخێکە! یان خاوەن مۆڵەکان عەرەبن، یان کچ و کوڕی عەرەب وەرگیراون، سەر بە هەر کوێیەکدا دەکەی مۆسیقا و گۆرانیی عەرەبییە. خەریکە بەبێ ئەوەی خۆت بتەوێ، لەناو کولتووری عەرەبیدا نوقم دەبیت.”

گوتیشی: “زیاتر لە یەک مانگە بەدوای کاردا دەگەڕم، لەبەر ئەوەی عەرەبی نازانم، کارم نەدۆزیوەتەوە، گوناحم چییە کە عەرەبی نازانم، دەبێ لە شاری خۆشم غەریب بم؟ دووکان و مۆڵی وا دەبینی، پێنج شەس کەسی عەرەبی وەرگرتووە و خزمەتیان دەکەن و ئێمەش بێ کارین.”

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چیرۆکەکا گەلەک سەرنجراکێشە

Lalish Duhok

پێنج پرسیار به‌رى چاندنا پرچێ 

Lalish Duhok

دانعه‌مرێن ئۆرۆگوای بۆ باشترکرنا ساخله‌ميا خۆ سەمايێ دکن

Lalish Duhok