شبكة لالش الاعلامية

پسپۆره‌كێ ژینگەهێ: کاریگەریيا گازێن ژەهراوى دێ ل سەر هەلەبجە مينن

پسپۆره‌كێ ژینگەهێ: کاریگەریيا گازێن ژەهراوى دێ ل سەر هەلەبجە مينن  

رووداو- هەولێر 
لە ساڵڕۆژی 16ی ئازار، رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا پسپۆڕێكی ژینگە لە سلێمانی رایدەگەیێنێت کاریگەری چەکە کیمیاییەکانی هەڵەبجە تاکو ئێستاش بەسەر تەندروستی بەرکەوتووانی رزگاربووی چەکی کیمیای لە هەڵەبجە بەردەوامە و دەڵێت پێویستە لەڕووی تەندروستییەوە چاودێری بکرێن. 

د. ساڵح نەجیب، پسپۆڕی ژینگە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە پیسبوونی ژینگە دەڵێت بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە نیشانەکانی نەخۆشانی بەرکەوتتوی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەرکەوتووە ئەو گازانەی بەکارهاتوون بریتین لە گازەکانی خەردەل، گازی سیانید و ڤیئێكس، هەروەها لە شلەکانیش سارین بەکارهاتووە، کە تاکو ئێستاش کاریگەرییان لەسەر قوربانییەکان بەردەوام و ئاشکرایە. 

د. ساڵح نەجیب ئاشکرایدەکات جگە لە کاریگەرییە راستەوخۆکانی گازەکان، ئەوان بۆماوەی درێژخایەن لە ژینگەدا دەمێننەوە و کاریگەرییەکەیان بەردەوامدەبێت، وەک د. ساڵح باسیدەکات هەندێكجار لەگەڵ باران گازەکان دووبارە دێنەوە بۆ زەوی و هەندێكجاریش بەگوێرەی ئاڕاستەی با بە ئاسماندا بڵاودەبنەوە. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژانە کێشانا ئێک جگارە دشێت تە ب کوژیت؟

Lalish Duhok

گرنگترین مفايێن توويا

Lalish Duhok

شاهجوانا عیراقێ بۆ 2017ێ دێ هێته‌ هه‌لبژارتن

Lalish Duhok