شبكة لالش الاعلامية

تابلۆیەكا پیکاسۆ کو ل عێراقێ هاتبوو دزين ل توركیا هاته‌ ديتن

تابلۆیەكا پیکاسۆ کو ل عێراقێ هاتبوو دزين ل توركیا هاته‌ ديتن 
باسنيۆز:

لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان لە قەزای هۆراسانی سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆمی توركیا، دەست بەسەر تابلۆیەکەی پاپلۆ رویز پیکاسۆ هونەرمەندی ناوداری جیهانیدا گیرا، کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ٧٨ ساڵ لەمەوبەر و بریتیە لە سێ وێنەی ئانتیکی هێرۆگلیفی میسر.

تیمەکانی هۆبەی هەواڵگری فەرماندەیی جەندرمەی ئەرزەڕۆم دوای گەیشتنی هەواڵی هێنانی تابلۆی پیکاسۆ لە وانەوە بۆ ئەرزەڕۆم، ئەو ئۆتۆمبێلەیان پشکنی و دەستیان گرت بەسەر تابلۆیەکەی وێنەگری ناوداری جیهانی پاپلۆ رویز پیکاسۆ کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ٧٨ ساڵ لەمەوبەر و سێ وێنەی ئانتیکی هێرۆگلیفی میسر کە مەزەندە دەکرێت لە مۆزەخانەی گشتیی عێراقەوە دزرابن.

بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، تابلۆکەی پیکاسۆ مۆر و واژووی “پیکاسۆ ١٩٣٩”ی بەسەرەوەیە و هەوڵ دراوە بە پێنج ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.

سێ کەس پەیوەندیدار بەم رووداوەوە دەستگیر کران و دواتر رەوانەی دادگا کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پاییزا ئيساله‌ دێ چاوان بت؟

Lalish Duhok

رۆتینا د ناڤ ژیانا ھەڤژینیێ دا بشکێنە

Lalish Duhok

بزانە ئەو كارنه‌ چنە رۆژانە ئەنجام  ددەی دبنە ئه‌گه‌رێ وه‌ريانا پرچێ 

Lalish Duhok