شبكة لالش الاعلامية

کێمخوونا زارۆكان ژبه‌ر کێمیا ماددەيێ ئاسنى يه‌

کێمخوونا زارۆكان ژبه‌ر کێمیا ماددەيێ ئاسنى يه‌
رووداو

د.پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل*

ئاسن لە خوێندا لەگەڵ هیمۆگڵۆبین یەکدەگرێت و هێزی هەڵگرتنی ئۆکسجینی پێدەدات، بەڵام زۆرجار ئەو ماددەیە لە منداڵاندا کەمە و بەو هۆیەشەوە منداڵەکە تووشی کەمخوێنی دەبێ.

نیشانەکانی کەمخوێنی بەهۆی کەمیی ماددەی ئاسنەوە:
1- رەنگی منداڵەکە زەرد هەڵدەگەڕێ.
2- منداڵەکە بێ تاقەت و کڕوزانەوەی زۆر دەبێت.
3- دڵی پەلە پەل دەکات، واتە خێراتر دەبێت لە ئاسایی.
4- کاریگەریی لەسەر زیرەکیی منداڵەکە دەبێت.
5- بێزوو دەکات بە خواردنی ئەو شتانەی کە خواردن نین، لەوانە: سەهۆڵ، گڵ و کاغەز.

چ منداڵێک تووشی کەمیی ئاسن دەبێ؟
1 – ئەو منداڵانەی کە بە ناکامی لەدایک دەبن (واتە پێش کاتی پێگەیشتن یان پێش ئەوەی کاتی خۆیان تەواو بکەن).
2- خواردنی شیری مانگا بەفرێشی، یان بە دەبە پێش تەمەنی یەک ساڵی، بە تایبەتی ئەگەر خواردنی سەرەکی بێت.
3- منداڵێک کە شیری دایکی بخوات و ئەگەر لەدوای شەش مانگییەوە خواردن نەدرێت بە منداڵەکە، بەتایبەتی ئەو خواردنانە یان سیریلاک کە ماددەی ئاسنیان تێدا زۆرە.
4- ئەگەر منداڵێک شیری قوتوو بخوات و شیرەکە ماددەی ئاسنی تێدا نەبێت.
5- منداڵی تەمەن یەک ساڵ بۆ پێنج ساڵ ئەگەر زیاتر لە 24 رەقەم واتە 720 مللیلیتر شیری مانگا یان شیری بزن بخواتەوە.

باشترە هەموو منداڵێک لە تەمەنی یەک ساڵیدا شیکاری تاقیگەیی بۆ بکرێت بۆ کەمیی ماددەی ئاسن ، ئەگەر منداڵەکە لەو گرووپەی سەرەوە بوو کە زیاتر پێشبینی کراون بۆ تووشبوون، کەواتە دەبێ پێش ئەو تەمەنە ئەو شیکاری تاقیگەییەیان بۆ بکرێت.

چارەسەری ئەوە ماددەی ئاسنە کە بەشێوەی شرووب بۆ ماوەی سێ مانگ بە منداڵەکە دەدرێ، بڕی رۆژانەی شرووبەکە دەبێ بەپێی کێشی منداڵەکە بێت و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی منداڵان دیاری بکرێ، بەڵام هەندێ منداڵ بەو چارەسەرەش باش نابن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە منداڵەکە باش هەڵنەکات لەگەڵ دەرمانەکە واتە باش نەیخوات. رەنگە بڕێکی کەمتر لەوەی کە پێویستە دەرمانەکەی پێ بدرێت. لەوانەیە کێشەی لە جۆری دەرمانەکە هەبێت. لەوانەشە کێشە لە هەڵمژینی دەرمانەکە هەبێت لە ڕیخۆڵەدا، یان خوێنبەربوونی شاراوە لە رێڕەوی هەرسدا هەبێت، یان هەوکردن لە شوێنێکی تری جەستەدا هەبێت کە بووەتە هۆی نەبوونی وەڵام بۆ چارەسەرەکە. رەنگە لەهەمان کاتدا کەمیی ماددەی دیکەی هەبێت وەک ڤیتامین B12 ، یان فۆلیک ئەسید کە ئەوانیش دەبنە هۆی کەمخوێنی. هەندێکجاریش وا رێکدەکەوێ کە دەستنیشانکردنی هۆکاری کەمخوێنیەکە هەڵە بێت.

*پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چیرۆكا دروستكرنا سەیرترین باژێرێ دنیايێ

Lalish Duhok

باژێره‌كێ عيراقێ گه‌رمترين باژێرێ جيهانێ يه‌

Lalish Duhok

‌5 ره‌فتارێن خانمان زه‌لامان تۆره‌ دكن

Lalish Duhok