داكو زۆر بژى ڤان خوارنا بخۆ
خۆر 
چەند پسپۆڕێكی چینی پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك جۆرە ماددەیەكی خۆراكی ئاشكرا دەكەن كە هۆكارە بۆ درێژبونی تەمەن و ئەگەری مردنی لەناكاو كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەكە لە پەكینی پایتەختی چین لەسەر نیو ملیۆن كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 79 ساڵیدا بووە و ماوەی چوار ساڵ چاودێری باری تەندروستی ئەو كەسانە و جۆری خۆراكەكانیان كراوە.
ئەنجامەكان دەریانخستووە ئەو كەسانەی هەفتانە 3 بۆ حەوت جار خواردنە تونەكان دەخۆن بە تایبەت ئەو خۆراكانەی بیبەری توون لەپێكهاتەكەیدایە كەمتر توشی نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە و هەناسە توندی دەبن، هەروەها ئەگەری مردنیان بەڕێژەی %14 كەمدەبێتەوە بە بەراورد بەو كەسانەی گرنگی بە خواردنی تون نادەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
