مێژوويا مرۆڤێ كه‌ڤن چاوان دێ ئێته دیاركرن؟
وشه
زاناكان ده‌ڵین ڕێگه‌یه‌كی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ به ده‌ستهینانی DNA مرۆڤ له پاشماوه‌ی كه له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كاندا جێماوه، واته ئه‌وانه‌ی ئێسكیشیان نه‌ماوه یاخود بوونه‌ته به‌رد.
په‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له گۆڤاری زانستیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌و ته‌كنۆلۆجیایه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ گرنگ بێت، په‌و پێیه‌ی ئیسكی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه‌ته به‌رد و ئیسته سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی DNAیه، به‌ڵگه‌ی له پێگه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ر له‌مێژوو بوونی هه‌بووه.
ماتیاس مایه‌ر زانای بۆماوه‌زانی له په‌یمانگه‌ی “ماكس بلانك” بۆ ئینستڕۆپۆلۆجیای په‌ره‌سه‌ندن له لایزبیغ له ئه‌ڵمانیا به‌شداره له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت، زۆر ئه‌شكه‌وت هه‌یه ئامێری سه‌رده‌می به‌ردینی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسكی لێ جێ نه‌ماوه.
توێژه‌ران 85 نموونه‌یان له خاكی ئه‌شكه‌وته‌كانی ئه‌وروپا و ئاسیا كۆ كردووه‌ته‌وه، زانیاری هه‌یه له نێوان 14 بۆ 550 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مرۆڤ ژیاون.
زاناكان سه‌نگیان خستووه‌ته سه‌ر DNAی مایتۆكۆندریای ئه‌وه‌ی له دایكه‌كه‌وه جێماوه، به‌و هۆیه‌ی گوونجاوه له ڕووی بوونی پێوه‌ندی سه‌ره‌كییه‌وه، به‌شیكردنه‌وه‌ی وردیله‌كانی هه‌رچه‌نده تێك چونه، به‌ڵام زاناكان توانوویانه ئه‌وه‌ی پێویسته له‌و پاشماوه كۆنانه‌ی جیا بكه‌نه‌وه.
هه‌روها به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر 12 بنه‌چه‌ی شیرده‌ره‌كان ده‌ست كه‌وتووه، له‌وانه جۆره‌كانی بوونیان نه‌ماوه وه‌ك مامووسی موودار و تاكه شاخداری موودار و ورچ و كه‌متیاری ئه‌شكه‌وته‌كان.
زاناكان توانووشیانه بۆماوه‌ی مرۆڤی جۆری دینیسۆڤاز – ئه‌و ڕه‌گه‌زه نادیاره‌ی مرۆڤ بۆ یه‌كه‌م كه‌ڕه‌ت له ئه‌شكه‌وتیكی سێبریا دۆزرایه‌وه – به‌ده‌ست بێنن له چوار پێگه‌ی جیاوازدا.
وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر پێگه‌یه‌كه له به‌لجیكا كه DNA نیاندرتاڵیان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسكی تێدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
مایه‌ر ده‌شڵێت، هه‌موو ئه‌شكه‌وتێك به‌ڵگه‌ی چالاكی مرۆڤی تێدا بووبێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین ده‌ست بكه‌وێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
