شبكة لالش الاعلامية

ھەشت رەفتار وه‌سان دكن كه‌سه‌كێ خه‌مۆك بى

ھەشت رەفتار وه‌سان دكن كه‌سه‌كێ خه‌مۆك بى 
ZNA- ھەولێر
ڕەنگە زۆر کات تووشی دڵتەنگی یان خەمۆکی ببین، بەڵام بەبێ ئەوەی بزانین ئێمە خودی خۆمان هۆکاری تێکدانی نائاسوودەیین و ژیانی خۆمان تێکداوە.

ئەگەر هەمیشە کەسێکی خەمۆک و دڵتەنگیت واز لە هەشت ڕەفتارە بهێنە:

1-دواکەوتنت لە نان خواردن، واتە بەتەنیا دەچیتە چێشتخانە و نان دەخۆیت و هەرگیز لەکاتی خۆیدا لەگەڵ خێزان و هاوڕێیانت ناچیتە سەر سفرە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دڵتەنگی.

2-خودی خۆت ڕێزی خۆت ناگریت و متمانەت بە خۆشت نییە، هاوکات بایەخ بە خۆت نادەیت و پاداشتی کارە باشەکانی خۆشت ناکەیت، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت زۆر بە ئاگابیت، بە نمونە هەنگاوێکی باش دەنێیت ئەمڕۆ هەوڵبدە کراسێک بۆ خۆت بکڕە و دڵخۆش بە یان بایەخ بە شێوەی ڕووخسار و جلوبەرگ بدە.

3-هەمیشە بیرکردنەوە لە ڕابردوو و نەتوانین و زاڵبوون بەسەر ئەوەی کە ڕوویداوە و ڕۆیشت، هەر بۆیە پێویستە ڕابردوو لەبیربکەیت و بۆ داهاتوو بڕوانیت.

4-بایەخدان بەهەندێک بابەت و ڕووداو زیاد لە پێویست و سنوری خۆی و خۆ بێتاقەت کردن، هەوڵبدە هەموو شتێک بەپێی قەبارەکەی خۆی بایەخی پێ بدە و خۆت دڵتەنگ مەکە بۆ شتێکی بچوک.

5-ڕەنگە ئارەزوو یان کۆمەڵێک ئامانج هەبێت کە حەز بە بەدیهاتنیان بکەیت، بەڵام هەمیشە دوایان دەخەیت و وەک خەونێک دەیبنیت لەبری ئەوەی لە ئێستاوە هەوڵی بۆ بدەیت.

6-بەکارهێنانی خەرجیەکی زۆر بۆ کەلوپەلی بێ سوود لەبری ئەوەی بەشداری چالاکی و نمایشێکی کۆمیدیای پێ بکەیت، یان خەرجی بکەیت لە چوونە دەرەوەت لەگەڵ هاورێیانت و دڵخۆش بیت.

7-بەردەوام دەست تێوەردان لە ژیانی خەڵکی دەتەوێت بزانیت چی دەکەن و بۆچی وادەکەن؟، ئەمەش بەهەمان شێوە هەڵەیەکی گەورەیە و هەوڵبدە بۆ خۆت بژی گرنگی بە خۆت بدە.

8-پەیوەست بوون و ئالوودەبوون بەهەندێک بابەتەوە کە هێندەی تر هۆکارە بۆ خەمگینی و کاریگەری سلبی لەسەر مێشک هەیە، وەک یاریە ئەلکترۆنیەکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باندۆرا بەرێخوەدانا تەلەڤزیۆنێ ل سەر زەلامی

Lalish Duhok

ل ده‌مێ نڤستنێ ڤان ئاميرێن كاره‌بێ ڤه‌مرينه‌ 

Lalish Duhok

دا فه‌یسبۆك یێ پاراستی و پاتریا مۆبایلا ته‌ زوو نه‌به‌ت ڤان كاران بكه‌

Lalish Duhok