شبكة لالش الاعلامية

ل ڤى باژێرى ژمارا پێڤانەیا گەرمێ هاته‌ شكاندن

ل ڤى باژێرى ژمارا پێڤانەیا گەرمێ هاته‌ شكاندن

وشه‌

شاری ئەهواز كە شارێكی عەرەبییە لە باشووری رۆژئاوای ئێران، ژمارەی پێوانەیی گەرمای لە كۆتای مانگی حوزەیرانی لە ئاستی دنیادا شكاند.

فڕەنسا پلەی گەرمی ئەهوازی بە نزیكەی 53.7 لە قەڵەم دا و لە دوای فڕەنسییەكانیش كۆمپانیایەكی ئەمەریكی كە لە بواری كەشناسیدا پسپۆڕە گوتی، پلەی گەرمی ئەهواز لەوە بەرزترە پسپۆڕانی فڕەنسی ئاماژەیان پێ كردووە.

بە گوتەی كۆمپانیای كەشناسی “وێدر ئاندرگراند” پلەی گەرمی ئەهواز گەیشتووەتە ٥٤ پلە، ئەمەش بە بەرزترین پلەی گەرمی زەوی لەو كاتەی ساڵ هەژمار دەكرێت كە پێشتر تۆمار نەكراوە.

پێشبینییەكەی فڕەنسا باسی لەوە كردووە ئەو بەرزبوونەوەیە لە پلەی گەرمی شكاندنی ژمارەی پێوانەیی گەرمایە لە ئاسیا.

بەگوێرەی RFI هاوكات لێكٶڵینەو و توێژكینەوەكانی كریستۆف بێرت كە مێژوونووسێكی تایبەت بە كەشناسییە گوتی، چەند ساڵ لەمەوبەر لە كوێت و كالیفۆڕنیا پلەی گەرمی نزیكەی ٥٤ تۆمار كرا، بەڵام هەرگیز نەگەیشتووەتە ٥٤.

هەندێك زانیاری باس لەوە دەكەن پلەی گەرمی لە دۆڵی مەرگی كالیفۆڕنیا لە ساڵی ١٩١٣ گەیشتە ٥٧ پلە، بەڵام ئەو پسپۆڕە ئەم زانیارییە رەت دەكاتەوە و و دەڵێت بە دڵنیایییەوە ئەوكات بنكەی كەشناسی دەبێت هەڵەی كردبێت.

بە پێی قسەی ئەو پسپۆڕە، پلەی گەرمی ئەهواز بەرزترین پلەی گەرمی بووە لەم كاتەی ساڵ كە لە مێژووی كەشناسیدا تۆمار كرابێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پسپۆڕه‌كێ زانستێن خوارنێ: مفايێن باقلكا زۆرن،به‌لێ يێن قه‌لاندى مه‌ترسيدارن 

Lalish Duhok

خه‌لاتێ نۆبل د وارێ فیزایێ دا ب سێ زانایان هاته‌ دان

Lalish Duhok

هەکە زەلامی هاریکاریا هەڤژینا خوە کر دێ پەیوەندیا وان یا سۆزداریێ باشتر لێ هێت

Lalish Duhok