شبكة لالش الاعلامية

خوارنا تەماتێ رۆژانه‌ تووشبوونێ ب شێرپەنجا پێستى کێم دكت 

خوارنا تەماتێ رۆژانه‌ تووشبوونێ ب شێرپەنجا پێستى کێم دكت 

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکایی دەریخستوە ئەوانەی رۆژانە تەماتە لە ژەمەکانیان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست بە راددەی 50% کەمدەکات.

توێژەرەکان لە زامکۆی ئۆهایۆی ئەمریکاوە بوون و ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە جۆراناڵی زانستی (Scientific Reports) بڵاوکردووەتەوە.

توێژینەوەکە لەسەر مشکی نێرەی تاقیگە ئەنجامدراوە و تێیدا مشکەکان کراون بە دوو گرووپەوە؛ گرووپێکیان رۆژانە هاڕدراوەی تەماتەیان پێدراوە و گرووپەکەی دیکە پێیان نەدراوە.

هەردووک گرووپەکە رووبەڕووکراون لەگەڵ تیشکی سەرو وەنەوەشەیی خۆر و ماوەی 35 هەفتە چاودێرییان کراوە.

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت ئەو گرووپەی هاڕدراوەی تەماتەیان دەخوارد، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست بە راددەی 50% کەمیکرد، بەراورد بەو گرووپەی هاڕدراوەکەیان نەدەخوارد.

وەک لە شرۆڤەی توێژینەوەکەدا هاتوە، پێکهاتە دژە ئۆکسێنەکانی نێو تەماتە کاریگەرییە نەخوازراوەکانی تیشکی خۆر لەسەر پێست کەمدەکەنەوە.

جێسیکا کۆبرستۆن، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە، دەڵێ “ماددە کارۆتینییەکان و ئەو ماددانەی رەنگی سوور بە تەماتە دەبەخشن، پێست دەپارێزن لە کاریگەرییە نەخوازراوەکانی تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە لە تیشکی خۆردا هەیە”.

ماددەی دژۆ ئۆکسێنی (لایکۆپین) رەنگە سوورەکەی تەماتە دیاریدەکات و پسپۆڕان دەڵێن ئەو ماددەیە بۆ پاراستنی جەستەی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی گرنگە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نۆژدار سالانه‌ ڤێ ژمارا خه‌لكى دكوژن

Lalish Duhok

شه‌ڤا ئينيێ هه‌يڤ ل ئاسمانى دێ سۆر بت

Lalish Duhok

ل سه‌ر ترسێ چاوان دێ زال بين؟

Lalish Duhok