شبكة لالش الاعلامية

زیرەک تەمەن درێژترن

زیرەک تەمەن درێژترن

رووداو- هەولێر

پزیشكانی بەریتانیا رایدەگەیێنن ئەوانەی زیرەکترن و IQ یان باشترە، تەندروستترن و زۆرتر دەژین.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئیدەنبەرە لە بەریتانیا کە لە جۆرناڵی بەریتانی پزیشکی بڵاوکراوەتەوە، ئەوانەی زیرەکن و لە پشکنینەکانی زیرەکی زۆرتر بەدەستدەهێنن، ئەوان زۆرتر دەژین و تەندروستترن.

توێژینەوەکە بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری دەروونناسی، کاسرین کالڤین ئەنجامدراوە و لە کۆتاییدا ئەم پڕۆفیسۆرە رایگەیاندووە فاکتەرەکانی زیرەکی لە منداڵیدا، راستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی تەندروست و دووربوون لە هەموو هۆکارەکانی مردن.

پڕۆفیسۆرە بەریتانییەکە دەڵێت ئەوانەی ئاستی زیرەکیان کەمترە، زۆرتر تووشی گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسە، نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك دەبن. هاوکات زۆرتر تووشی رووداوەکانی برینداربوون دەبن و زیاتر بەهۆی شێرپەنجەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشان دەمرن.

پزیشكە بەریتانییەکان دەڵێن لە توێژینەوەیەکی پێشووتریان دەرکەوتبوو کە ئاستی زیرەکی منداڵان پەیوەندی هەیە بە زۆربوونی رێژەی خۆکوشتن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وێنه‌كێ عه‌بادى بكارئينه‌رێن تورێن جڤاكى مژوول كرينه‌

Lalish Duhok

27 سالن وەلاتیەکێ دینارتێ بێ بەرامبەر شتلێن داروباری ددەته‌ وەلاتیان

Lalish Duhok

هه‌زار نەخۆش ژبه‌ر شاشيا کارمەنده‌كى تووشی ئایدزێ دبن

Lalish Duhok