بڤان 6 ئامۆژگارییان خۆ ژ بێهنا لنگان رزگار بكه
K24 – هه‌ولێر:
زۆربه‌ی جار، بۆنی پێ كه هۆكاره‌كه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی پێیه‌كانه له‌ناو پێڵاو، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بكه‌وێته هه‌ڵوێستێكی ناخۆش, به‌تایبه‌تیش كاتێك پێڵاوه‌كان له‌پێ ده‌كرێنه‌وه و ده‌چنه ژوورێك یان شوێنێكی داخراوه.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بۆ هه‌تا هه‌تایه، له‌كۆڵ بۆنی پێیه‌كانت ببیه‌وه، ئه‌م شه‌ش ئامۆژگارییه جێبه‌جێ بكه:
1- دواى شووشتنى پێیه‌كانت، نێوان په‌نجه‌كانت به جوانی وشك بكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێك به ته‌ڕی نه‌مێنێته‌وه و شێ‌دار نه‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنی به‌كتریا.
2- به‌كارهێنانی خه‌لی سێ‌و هاوكار ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی بۆنی پێ، ده‌توانی نیو لیتر خه‌ل له‌گه‌ڵ 200 ملیلتر ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكه‌ی و بۆ ماوه‌ی 20 خووله‌ك پێیه‌كانت بخه‌یته ناوی, دواتريش لێگه‌ڕێ به سرووشتی خۆی خه‌له‌كه وشك بێته‌وه.
3- گۆره‌وییه‌كانت پێچه‌وانه بكه‌وه ئینجا بیانشۆ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كتریاكان به ته‌واوی له‌ناوبچن.
4- له ناو ماڵ، به پێ‌خواسی هاتووچۆ بكه، یان گۆره‌وییه‌كانت زوو دابكه‌نه، چونكه پێ له‌ناو گۆره‌وی و پێڵاو ئاره‌قده‌كاته‌وه و ده‌بێته ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌كردنی به‌كتریا.
5- به‌كارهێنانی مادده‌ی دژه ئاره‌قكردنه‌وه بۆ پێ، كه مادده‌ی كیمیایی تێدایه و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی پێیه‌كان ناهێڵێت.
6- پاككردنه‌وه‌ی پێڵاو, به پارچه‌یه‌ك په‌مۆی ته‌ڕكراو به شله‌ی كلۆر، ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كانیشت ته‌ڕبوون، به قژوشككه‌ره‌وه وشكییان بكه‌وه، یاخود هه‌ندێك كاغه‌زییان له‌ناو دابنێ، چونكه كاغه‌ز ته‌ڕی و شێداری ناو پێڵاوه‌كه هه‌ڵده‌مژێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
