چاوان ب سەر شەرمکردنێ دا زال بین؟
باسنيوز:
مرۆڤ بوونەوەرێکی كۆمه‌ڵایه‌تییه، واتا مرۆڤ هه‌ر چه‌ند شه‌رمن بێت، بەردەوام حەزی ئەوەی هه‌یه په‌یوه‌ندیى كۆمه‌ڵایه‌تى لەگەڵ کەسانی تر دروست بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ کەسێکی شەرمنیت و كێشه‌ت له شهرمكردنى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، ئه‌وه ئه‌م ئامۆژگارییانه بخوێنه‌وه و زاڵ بە بەسەر شەرمکردندا.
1- ڕووبه‌رووى خۆت به‌ره‌وه
زانینى كێشه‌كان، نیوه‌ى چارەسەرە، ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك بینووسه‌ره‌وه و هه‌وڵ بده، ڕێگایه‌ك بدۆزیته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى، چونكه له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى شهرمكردنت، ڕ‌ازى نه‌بوون بێت لە شێوەی خۆت، یاخود جه‌سته‌ت، جا به‌هۆى ئه‌وه‌وه بێت كه قه‌ڵه‌ویت، یاخود لاوازیی لەڕادەبەردەرت بێ، یان هه‌ر چ هۆكارێكى تر، بۆیە زوو ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنى ئەو گرفتە بكه.
2- ئامانجەکەت دابه‌ش بكه
دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانت، ئامانجه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكترین كهستدا دابه‌ش بكه و باسى لێوه بكه، چونكه به باسكردنى ئامانجه‌كه‌ت، نزیكتر دەبیتەوە له ئه‌نجامدان و چارەسەرکردن.
3- به‌شدارى له چالاكیی كۆمه‌ڵایه‌تییدا بكه:
به‌شدارىكردن له چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، یه‌كێكه له باشترین ڕێگاكانى نه‌هێشتنى شه‌رم، باوه‌ڕیت زیاتر به تواناى خۆت ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كى باشیش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى تیمه‌كه‌ت دروست ده‌كه‌یت و ده‌روونت سووكتر ده‌بێت، ترسى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى تر نامێنێنت.
4- هه‌میشه وای دابنێ کە تۆ لە باشترین حاڵتدایت
هه‌موو ئه‌و شته خراپانه‌ى سه‌ر خۆت بگۆڕه بۆ شتى باش، بزانه زۆربه‌ى ترسه‌كان له خودى خۆت دروست ده‌بێت نه‌ك له كه‌سانى ده‌وروبه‌رت.
5- ئه‌وه‌ى له دڵتدایە ده‌ری ببڕه
كه‌سانى شه‌رمن، هه‌میشه له‌ژێر فشاری كه‌سانى دیكهدان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ناڕه‌زایى ده‌رنابڕن له دژى ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه، گرنگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئەم گرفتە،ۆئهو هه‌سته نێگه‌تیڤه له دڵى خۆتدا دهربكەیت.
6- (نا) وشەیەکی خراپ نییە
زۆر له كه‌سه شه‌رمنه‌كان هەرگیز وشه‌ى (نا) یان (نه‌خێر) به‌كار ناهێنن، چونکە ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه دڵى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى یاخود هاوڕێیه‌كه‌ى بشكێنێت، دەبێ بزانیت هه‌ندێ جاریش به‌كارهێنانى وشه‌ى (نه‌خێر) بۆ داواكردنى شتێكه، كه مافى خۆته.
7- كه‌سانى نوێ
ئه‌گه‌ر كه‌سێكى نوێت ناسى، تۆ یه‌كه‌م كه‌س ده‌ست به قسه بكه و بابه‌تێكى له‌گه‌ڵ باس بكه، تا وا بزانی کە تۆ زانیارییت زۆرە له‌سه‌رى و بایەخی پێ دەدەیت، هه‌تا ئه‌گه‌ر شتێكیشى گوت، ئه‌وه نوێ نه‌بێت له‌لات و تووشى سترێسی زیاتر نه‌بیت، بەلام دەبێ ریگە بەویش بدەیت قسەی خۆی بکات.
8- هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر ده‌موچاوت بێت
زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نین، سه‌رنجى به‌رامبه‌ر ڕاده‌كێشیت و ڕوویه‌كى جوان و باشیان پێ ده‌ده‌یت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر خهۆیان له تۆ نزیگك بكه‌نه‌وه.
9- خۆت به
هه‌میشه خۆت به، كه‌سایه‌تیى خۆت مه‌گۆڕه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له خۆت ڕ‌ازى بكه‌یت، بیركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى بگۆڕه، چونكه هیچ كه‌سێك بێ كه‌موكوڕى نییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
