شبكة لالش الاعلامية

ڤیتامین سی دژی تووشبوونێ ب شێرپەنجەيا خوونێ يه‌

ڤیتامین سی دژی تووشبوونێ ب شێرپەنجەيا خوونێ يه‌

رووداو-سلێمانی

توێژەرانی ئەمریکی دەڵێن رەنگە ڤیتامین (سی) ببێتە چەکێکی نوێ لە دژی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن.

توێژینەوە نوێیەکە دەڵێ ڤیتامین (سی) هانی قەدەخانە ناتەواوەکانی خوێن دەدات خۆیان بکوژن، نەک زۆر ببن و ببنەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن.

قەدەخانە نائاساییەکانی خوێن ئەگەر بەردەوامبن لە گەشە و زۆربوون، ئەوە رێگەخۆشدەکەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن لە جۆری لیوکیمیا.

ڤیتامین سی بە ماددەیەکی دژە ئۆکسێن دادەنرێ و لە میوە و سەوزەکاندا زۆرە، وەکوو: بیبەر، سەوزە گاڵاپانەکان، کیوی، برۆکلی، پرتەقاڵ، تەماتە، سندی و چەندینی دیکە. مرۆڤێکی ئاسایی رۆژانە پیویستی 60 میللیگرام ڤیتامین (سی) یە.

لە توێژینەوە نوێیەکەدا ڤەکۆڵین کرا لەنێوان ئاستی ڤیتامین (سی) جەستە و ئاستی ئەنزیمێکی سەرکوتکەری شێرپەنجە کە بە (TET2) ناسراوە.

ئەنزیمەکە رێگەدەگرێ لە گەشە و زۆربوونی ئەو قەدەخانانەی نائاسایین و رێگە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە خۆشدەکەن.

لە 1%ی کەسانی سەروو تەمەن 65 ساڵیدا ئاستی ئەنزیمەکە کەمدەکات و ئەوەش وادەکات ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی خوێن زۆر زیادبکات. لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت 10%ی ئەو کەسانەی شێرپەنجەی توندی خوێن (AML)یان هەیە، ئاستی ئەنزیمەکە لە جەستەیاندا کەمە.

توێژەرە ئەمریکاییەکان بە تەکنیکی تایبەت ئاستی ئەو ئەنزیمەیان لە جەستەی مشکی تاقیگەدا کەمکردەوە. پاشان بڕێکی زۆر ڤیتامین (سی) یان بە مشکەکان دا. توێژەرەکان بینییان ئاستی ئەنزیمەکە لە جەستەی مشکەکاندا بەهۆی ئەو ڤیتامینەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد.

لە توێژینەوەکەدا خانەی شێرپەنجەی خوێنی مرۆڤ لە جەستەی مشکی تاقیگەدا چێندراوە، کاتێک بڕێکی زۆر ڤیتامین سی بە مشکەکان دراوە، گەشەی خانە شێرپەنجەییەکە راوەستاوە.

ئانا پێرمان، بەرپرسی یەکەی زانستی لە کۆمەڵەی توێژینەوە لە شێرپەنجە لە بەریتانیا، لەبارەی توێژینەوە نوێیەکە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی لەگەڵ بەرز نرخاندنی ئەم دەرەنجامە نوێیە، هۆشداری داوەتە تووشبووانی شێرپەنجەی خوێن کە نابێ ئەم توێژینەوەیە وایان لێبکات واز لە چارەسەرە کیمیاییەکان بهێنن و تەنیا پشت خۆراک و ڤیتامین سی ببەستن.

توێژینەوەکە لەلایەن سەنتەری پێرلموتەر تایبەت بە شێرپەنجە ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (Cell) بڵاوبووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆچی دڤێت بکەنین؟

Lalish Duhok

هێدفۆنا خۆ نەدە چ کەسەکێ دی

Lalish Duhok

موسل…تاخه‌كێ دى هاته‌ رزگاركرن

Lalish Duhok