شبكة لالش الاعلامية

قاوە دژی مرنا پێشوەختە

قاوە دژی مرنا پێشوەختە

رووداو-سلێمانی

رۆژانە خواردنەوەی چوار کوپ قاوە، ئەگەری مردنی پێشوەخت بە راددەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە، توێژینەوەیەکی نوێ وادەڵێ.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەسەر بیست هەزار پیاو و خانمی تەمەن مامناوەند ئەنجامدراوە، دەڵێ خواردنەوەی ئەو بڕە لە قاوە ئەگەری مردنی پێشوەخت بە راددەی 64% کەمدەکاتەوە. توێژەرەکان لە ئیسپانیاوە بوون و بۆ ماوەی 14 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ باری تەندروستی بەشداران کردووە.

توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە قاوە کاری جگەر رێکدەخات، هەوکردن کەمدەکاتەوە و بەرگری جەستە بەهێزدەکات، بەڵام توێژینەوە نوێیەکە دەڵێ قاوە دژی مردنی پێشوەختەشە.

لە قاوەدا جگە لە کافایین، ژمارەیەکی بەرچاو لە ماددەی دژەئۆکسێن هەن، کە وا بڕوادەکرێ بە کارلێکەکانیان لەنێو جەستەدا، تەندروستی دەپاریزن و تەمەنی مرۆڤ درێژدەکەن. توێژینەوەکانی پێشوو ئەم کاریگەرییە دڵخوازانەی قاوەیان بۆ دەرکەوتووە، تەنانەت لەو جۆرانەی قاوەش کە کافایینیان تێدانییە.

توێژەران دەڵێن لە ماوەی دە ساڵی توێژینەوەکەی ئەواندا 337 کەس لە بەشداران مردوون، بەو پێیە لە هەر 60 بەشدار بوو، یەکێکیان مردووە.

بەگوێرەی لێکدانەوەی توێژەرەکان، قاوەخۆرەکان کەمترین رێژەی مردنیان هەبووە لەو ماوەیەدا.

د.ئادێلا ناڤارۆ، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە، دەڵێ بە بروای ئەو هۆکاری ئەو کاریگەرییە باشەی قاوە، ماددە دژەئۆکسێنەکانی نێو پێکهاتەکەیەتی.

توێژەران دەڵێن لە بەدواداچوون بەردەوامدەبن و لە کاریگەرییەکانی دیکەی قاوە دەکۆڵنەوە لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ر تشت ده‌رباره‌ى جگارێ و نارگيلێ و چاوانا دووركه‌فتن ژ وان

Lalish Duhok

ده‌يكه‌ك خودان 19 زارۆكه‌ 

Lalish Duhok

ڤێ بکە مێش نێزيكى مالا ته‌ نابت

Lalish Duhok