شبكة لالش الاعلامية

ئەگەر ته‌ دڤێت دلخۆش بی ده‌ست ژ ڤان پێنج تشتان به‌رده‌ 

ئەگەر ته‌ دڤێت دلخۆش بی ده‌ست ژ ڤان پێنج تشتان به‌رده‌ 
شارپرێس:
هەموومان بەوە تاوانبارین، كە ژیان لەخۆمان قورس دەكەین ، بەڵام هەندێك جار قورسە ئەوە دیاری بكەین، كە چی دەكەین‌و هێندەی تر دەمانڕوخێنێت.

دەكرێت ئەو شتانەی، بەخۆتی دەڵێیت دەرئەنجامێكی كاریگەری لەسەر بۆچوون‌و هەستی باشبوونت هەبێت، كەواتە ئەگەر بۆت باش نین بیانوەستێنە .

ئەمانەی خوارەوە پێنج كردەوەن، كە پێویستە دەستبەجێ‌ وازیان لێبهێنیت :
ژیان لەناو ڕابردوودا :
ژیان بەرەو پێش دەچێت‌و شتەكان لەئێستادا جیاوازن، كەواتە قبووڵی بكە.

تۆ ناهەقی لەخۆت دەكەیت‌و ژیانت كورت دەكەیتەوە ئەگەر بەرەو پێش چوون ڕەتبكەیتەوە.

ئاساییە ڕابردووت بیر بێتەوە، بەڵام هەموو كاتەكانت بەبیركردنەوەو باسكردنی چۆنییەتی شتەكان لەڕابردوودا بەسەر مەبەو خۆشبەختی لەئێستاتدا بدۆزەرەوەو پلان بۆ داهاتووت دابنێ‌ .

ترس لەگۆڕانكاری :
ئەو شتانەی، كە بۆمان ئاشنان پێیان ئاسوودەین، بەڵام هەمیشە شتەكان دەگۆڕێن‌و ئەگەر لێیان بترسیت ئازار دەچێژیت.

فێربە ،كە گۆڕانكاری وەك شتێكی باش ببینیت‌و دەرفەت ‌و گەشەكردنت پێدەبەخشێت.

زۆر بیركردنەوە لەهەموو شتێك :
ئەمە قورسە، كە وازی لێبهێنیت، بەڵام چەند جارێك دووبارەكردنەوەی گفتوگۆیەك لەمێشكتداو دوودڵبوون لەشتێك كەسێك كردوویەتی هیچ تەندروست نییە، زۆرجار هەندێك كەس قسە دەكەن‌و هەڵسوكەوت دەكەن بەبێ‌ ئەوەی ڕەچاوی تۆ بكەن.

كەواتە ئەگەر گیرۆدەی هەر جۆرێكی تری زۆر بیركردنەوە بیت ئەوا ڕێگەت نادات بڕیار بدەیت، هەوڵ بدە خۆت لە شیكردنەوەی گریمانەكان ڕزگار بكەیت‌و باوەڕت بەحەزەكانت هەبێت .

هەوڵدان بۆ ڕازیكردنی هەمووان :
ئەوە مەحاڵە، بۆیە هەوڵی بۆ مەدە، جەخت لەدڵخۆشكردنی خۆت بكەرەوەو ئەوانی تریش بەدوایدا دەڕۆن .

لۆمەكردنی خۆت :
ئەگەر هەر شتێك چەند جارێك بەخۆت بڵێیتەوە ، باوەڕی پێدەكەیت، كە ڕاستەو دواتر دەبێتە واقیعی تۆ.

واز لەلۆمەكردنی خۆت بهێنە، لەجیاتی ئەوە ئەو شتانە بكە، كە بەهۆیانەوە هەست بە شانازی دەكەیت‌و ئەوەت لەبیر بێت خۆشویستنی خۆت شتێكی زۆر بەهێزەو باوەڕت پێی هەبێت .

س . ج

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

(6) چاره‌سه‌رى بۆ بنبڕكرنا سیسركێ‌ ل ‌مالێ دا‌

Lalish Duhok

ئاژانسا نێڤ دەولەتی يا شێرپەنجێ: ژمارا حالەتێن شێرپەنجێ به‌ره‌ف زێده‌بوونێ يه‌ 

Lalish Duhok

قالكێ ھنارێ بێهنا نه‌خۆشا ده‌ڤى چارەسەر دكت

Lalish Duhok