مفايێن رۆنێ گه‌نمه‌شامی بۆ ته‌ندروستيا مرۆڤى
وشه:
زۆربه‌ی كات پزیشكان و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن كه ڕۆنی ڕووه‌كه‌كان به‌سوودن بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها جه‌سته ده‌پارێزن له تووشبوون به چه‌ندان نه‌خۆشی.
چه‌ندان پسپۆڕی دنیا دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ڕۆنه ڕووه‌كییه‌كان به گشتی به‌سووده و به تایبه‌ت ڕۆنی گه‌نمه‌شامی كه به هه‌مان شێوه‌ی زه‌یتی زه‌یتوون چه‌ندان سوودی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
له‌م توێژینه‌وانه‌دا پزیشك و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ڕۆنی گه‌نمه‌شامی چه‌ندان سوودی بۆ ته‌ندروستی جه‌سته هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆنه به‌سووده بۆ پاراستنی دڵ له جه‌ڵته و نه‌خۆشییه باوه‌كانی دڵ، ئه‌و ڕۆنه به‌هۆی بوونی ترشی لینۆلیك له پێكهاته‌كه‌یاندا، ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنین و ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و سوودانه‌شدا توێژه‌ره‌كان داوایان له هاووڵاتییان كردووه كه ئه‌م ڕۆنه به بڕێكی زۆر به‌كار نه‌هێنن، چونكه به‌كارهێنانیان به بڕی زۆر ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆنه له جه‌سته‌دا و ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی ڕه‌بوو (هه‌ناسه ته‌نگی)، زیاد ده‌كات.
سه‌رچاوه/ prevention
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
