شبكة لالش الاعلامية

ئەندامێن خێزانه‌كێ هەست ب ئازار و نەخۆشيان ناکن

ئەندامێن خێزانه‌كێ هەست ب ئازار و نەخۆشيان ناکن
خەندان- 

لاتیزیا مارسیلی خانمێکی بەریتانی تەمەن 52 ساڵە، هەر لە تەمەنی گەنجیەوە درکی بەوە کردووە هەستی ئازار چەشتنی نییە و لە هەموو مرۆڤەکانی تر جیاوازە.

مارسیلی توانای بەرگەگرتنی ئازاری بەرزە، ئەم حاڵەتە لە پزیشکیدا پێیدەوترێت مۆلەقەی بەرزی ئازارچەشتن، ئەو کەسانەی کە تایبەتمەندی جەستەیان بەو جۆرەیە هەست بە سووتان و شکاوی ئێسک لە لەشیاندا ناکەن، جگە لە مارسیلی پێنج ئەندامی تری خێزانەکە ئەم بارودۆخە تەندروستیەیان تیادا بینراوە.

لەو بارەیەوە لاتیزیا لەچاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لە کەناڵی BBC دەڵێت “رۆژ دوای رۆژ ژیانمان ئاسایی دەبێت، تەنانەت باشتر لە خەڵکانی تر، چونکە زۆر بە کەمی نەخۆش دەکەوین و هەست بە ئازار دەکەین، لە راستیدا کەمێک هەستی پێدەکەین، بەڵام تەنها چەند چرکەیەک دەخایەنێت”.

زاناکان رایان وایە ئەم بارودۆخە پەیوەندی بە ناکارایی دەمارە هەستەوەرەکانەوە هەیە و بەباشی ئازار ناگوازنەوە بۆ مێشک، لەلایەکی ترەوە توێژەرانی تەندروستی بەو هیوایەن بتوانن ئەمە بکەن بە دۆزینەوەیەکی زانستی تا لەداهاتوودا ببێت بەچارەسەرێک بۆ ئەو کەسانەی گیرۆدەی ئازاری نەخۆشیە کوشندە و ئازاربەخشەکانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھندی بشێی ڤان خوارنا نەخوو

Lalish Duhok

رۆناهی بۆ ده‌مژمێرا ئه‌ردی ل چه‌ندین وه‌لاتان هاتنه‌ ڤه‌مراندن

Lalish Duhok

بلند ترین په‌یكه‌ر ب بلنداهیا 21 مه‌تران بۆ پێشمه‌رگه‌ى ل كه‌ركۆكێ هاته‌ دروستكرن

Lalish Duhok