شبكة لالش الاعلامية

کاریگەريا پێکەنینێ لسەر تەندروستيێ

کاریگەريا پێکەنینێ لسەر تەندروستيێ

خەندان لایف-

پێکەنین جوانترین وێنەی رووخساری تۆ نیشان دەدات و کاریگەری ئیجابیشی هەیە، بەتایبەت بۆ خانمان، چونکە رۆڵی هەیە لەرووی تەندروستیەوە، هەربۆیە باشترە تا دەتوانیت پێبکەنیت.

کاریگەریەکانی پێکەنین لەسەر تەندروستی:

1-پێکەنین رۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی دڵ لە نەخۆشیەکان، جگەلەوەی خانەکانی مێشک چالاکدەکات و دەبێتەهۆی ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.

2-کاتێک پێدەکەنیت بەرگری لەش بەهێز و چالاک دەبێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی باشتر رووبەرووی قورساییەکان ببیتەوە، چ لەرووی دەروونیەوە یان جەستەییەوە.

3-ئازار و برینەکانی جەستەت بیردەچێتەوە، کاتێک پێدەکەنیت بە بابەتێک، چونکە لەگەڵ هەموو پێکەنینێک رێژەی هۆڕمۆنی “ئەندرۆفین” بەزردەبێتەوە کە وەک سڕکەر وایە.

4-پێکەنین دەبێتەهۆی چالاکبوونی ئامێری هەناسەدان و ماسولکەکانی رووخسار، هاوشێوەی وەرزش.

5-یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە ئاسانی خوێن لە بەشەکانی رووخسارت هاتوچۆبکات، ئەمەش دژی چرچلۆچیەکانی رووخسارە و پێست گەشاوە دەکات.

6-هاوکات پێکەنین سنورێک بۆ نەخۆشی شەکرە دادەنێت، رۆڵی هەیە لە راگرتنی بە یەکسانی لە خوێندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شه‌ڤا ئينيێ هه‌يڤ ل ئاسمانى دێ سۆر بت

Lalish Duhok

7 جۆرێن خوارنێ شكاندنا هه‌ستيكى  ب شێوه‌یه‌كی سروشتی چاره‌سه‌ر دكن

Lalish Duhok

کچه‌كا 22 سالى لاشێ زارۆكه‌كا 8 سالی هەیە

Lalish Duhok