سه‌ره‌راى مفايێن باش،به‌لێ پێتڤيه ئه‌ڤ كه‌سنه سیرێ نه‌خۆن
K24 – هه‌ولێر:
وێڕای سووده ته‌ندرووستییه‌كانی سیر بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و به‌كارهێنانی له پزیشكی نوێ، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س پێویسته له خواردنی سیر دووربكه‌ونه‌وه و نه‌یخۆن.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی ته‌ندرووستی جگه‌ر و گورچیله‌یان هه‌یه، نابێت سیر بخۆن، چونكه هه‌ندێك پێكهاته‌ی تێدایه ده‌بێته هۆی زیادبوونی حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه و تێكچوونی پرۆسه‌ی كیمیایی ئه‌ندامانی جه‌سته.
ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری سكچوون ده‌بن، به‌هه‌مان شێوه نابێت سیر بخۆن، چونكه رێژه‌ی هه‌وكردن زیادده‌كات و سكچوونه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی فشاری خوێنیان داده‌به‌زێت و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی چاویان هه‌یه، نابێت بیخۆن، چونكه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی زیاتر فشاری خوێن و كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر تۆڕی چاو.
هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده ده‌كرێن نابێت سیریان خواردبیت، چونكه پێكهاته كیمیاییه‌كه‌ی، چڕی خوێن شلتر ده‌كاته‌وه، ژنانی دووگیان و ئه‌و دایكانه‌ی شیری سرووشتی خۆیان ده‌ده‌نه كۆرپه‌كانییان نه‌یخۆن باشتره، چونكه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر منداڵه ساواكه و كۆرپه‌له ده‌بێت.
هاوكات سیر، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر لێدانی دڵ و هه‌وكردنی په‌نكریاس و هه‌ستیاریی ده‌بێت، به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی به‌مدواییانه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و بۆچوونه باوه‌ی كه له‌باره‌ی سیره‌وه هه‌بووه گوایه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه شێرپه‌نجه‌یه، له جێگه‌ی خۆیدا نییه، به‌ڵكو سیر بۆ خۆپاراستن باشه له نه‌خۆشییه‌كه به‌ر له تووشبوون، چونكه سیر ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی.
سه‌رچاوه: RT
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
