نهخۆشيا ڕهبۆيێ چییه؟
وشه:
نەخۆشیی “ڕەبۆ” یەكێكە لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و سییەكان كە تیایدا هەناسەدان ئەستەم دەبێت، لە هەندێك كاتدا دەبێت بە نەخۆشییەكی درێژخایەن.
کۆکە، ھەناسەتوندی، ھەست بە خنکان و خیسهخیسی سینگ نیشانە سەرەکییەکانی ڕهبۆن، لە زۆربەی جارنیشدا بەڵغەم ھەیە، جاری وایش ھەیە کە لە دوای ھێرشێکی کۆکە مادەیەک وەکو چڵک لە دەم و قورگی تووشبوو بەم نەخۆشیە دێتە دەرەوە. نیشانەکانی ڕهبۆ لە درێژایی شەو و كاتى مهلهكردن و ھەروەھا دوای وەرزش خراپتر دەبن.
ھۆکارەکانی ڕهبۆ تێکڵاوێکن لە ھۆکارە بۆماوەییەکان و ژینگهییهكان، بەڵام ھێشتا بە تەواوی ھۆکارەکانی نەناسراوە. ئەم دوو فاکتۆرە چۆنیەتی و تەوژمی نەخۆشییەکە و ھەروەھا چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بە دەرمانەکان ئاشکرا دەکات.
تا ئێستا ھیچ دەرمانێک بۆ چارهسهركردنى ڕهبۆ کە بتوانێت بە تەواوی نەخۆشییەکە چارەسەر بکات، نەدۆزراوەتەوە، بەڵام چەندین دەرمان لە بەر دەستدایە کە ژیان کەسی تووشبوو بە ڕهبۆ زۆر باشتر دەکەن. یەکەم دەرمانی ڕهبۆ، دووریکردن لە ئەو شتانەیە کە دەبنە ھۆی ڕوودانی حاڵەتی خنکانی رهبۆ بۆ وێنە گەردەی گوڵ یان تۆز. دەرمانێکی تر ھەندێک دوان کە دەبنە ھۆی بۆشکردنی بۆریچەی ھەوا وەک: “سەلبۆتامۆل” و “سالمێترۆل” ھەندێک دەرمانی تریش ھەن کە دەتوانن یارمەتی حاڵەتی سییەکان بدەن بۆ باشتربوون.
لهبهر ئهوهى ڕەبۆ نەخۆشییەكی درێژخایەنە و كۆنترۆڵكردنی ئەوێت و چارەسەری بنەبڕ و چاكبوونەوەی تەواوەتی نییە، ئەو جۆرەیان مەترسیدارە كە كۆنتڕۆڵكردنیشی قوڕسە و بەهۆیەوە چەند جۆرێك چارەسەر بەكاردێنن، ئەم جۆرە نەخۆشانەش مەترسی هەیە لەسەر ژیانیان و جۆری نەخۆشییەكەشیان بە ڕەبۆی شوشەیی ( بریتڵ ئەسما) ناسراوە، ئەم جۆرەیان وا لە مرۆڤ دەكات بە هەوایەكی كەم و پەتایەكی سادە بكەوێتە ناو نەخۆشخانە و زۆرجار بەهۆیەوە گیانلەدەستدان ڕوو دەدات، ئەگەر بێت بەزووی فریای نەخۆشخانە نەكەوێت.
كاریگەری تەواویان هەیە بۆ نموونە ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بەو پێیەی بەرگری لەشیان دادەبەزێت بەردەوام تووشی پەتا دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی نۆرە ڕەبۆ كە بۆ خۆی كوشندە دەبێت، بۆیە نەخۆشییە درێژخایەنەكان ئەگەر هەبن لەگەڵ ڕەبۆدا دەبێتە هۆی قورس و گرانبوونی ڕەبۆكە.
لێرەدا گرنگترین ئەو خواردنانە دەخەینە ڕوو كە یارمەتی باشتركردنی هەناسەدان دەدات.
یەكەم: زەنجەفیل/ وەك پێكهاتەیەكی بە سوود مامەڵە لەگەڵ هەوكردن دەكات و رێ لە ئازار دەگرێت، وەك چارەسەرێك بۆ رێكخستنی هەناسەدان بەكار دەهێنرێت.
دووەم: زەیتی خەردەل/ زۆر كاریگەرە لە پاك هێشتنەوەی بۆڕییەكانی هەناسەدان.
سێیەم: هەنجیر/ تایبەتمەندییەكی نایابی هەیە لە چارەسەركردنی هەناسەتەنگی و نەخۆشیی رەبۆدا. دەستبەجێ نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە كەم دەكاتەوە و سیستەمی هەناسەدان باشتر دەكات، بەڵغەم كەم دەكاتەوە.
سهرچاوه/ webteb
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
